بەرگى رۆژنامەكانى ئەمرۆى ئنگلتەرا..

دواى ئەوەى شەوى رابردوو بەيارى نێوان رياڵ و پاريس و پۆرتۆ و مانسيتى كۆتايى بە ياريەكانى ئەم هەفتەيەى قۆناغى ١٦ى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا هات و هەردوو يانەى مانچستەرسيتى و رياڵ مەدريد توانيان سەركەوتنى گەورە تۆمار بكەن ئەمەش سەردێرى رۆژنامە بەناوبانگەكانى ئەوروپاى داگير كردوە و ئێمە لێرەدا بەرگى رۆژنامەكانى ئەوروپا دادەنێين و با پێكەوە بزانين لەو رۆژنامانەدا چى دەگوزەرێت.

رۆژنامەى تيليگراف:

– جادووى مانى.

– هاتريك مانى و بردنەوەيەكى گەورە و مێژوويى بۆ ليڤەرپوول لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا.

رۆژنامەى ديلى ئێكسپرێس:

– مانى ئەمرۆ پياوى سەرەكى ليڤەرپوول بوو.

– رێز نەماوە.

– بويل راهێنەرى ليستەرسيتى هێرشدەكاتە سەر مانسيتى: “كاتى گرێبەستەكەيان بۆ گواستنەوەى مەحرەز گونجاو نەبوو بۆ ياريزانەكە و يانەكە و تەنانەت تۆپى پێش”.

رۆژنامەى دەيلى ئێكسپرێس:
– ليستەرسيتى نيگەرانە لە گرێبەستەكەى مانسيتى بۆ گواستنەوەى رياز مەحرەز لە دواين رۆژى بازارى گواستنەوەدا.
– هێرێرا رووبەرووى مەترسى بەندكردن دەبێتەوە بەهۆى يارى كردن بە ئەنجامى ياريەكان كاتێك ياريزانى يانەى سەرقستەى توركى بوو.
رۆژنامەى سەن:
– بويڵ راهێنەرى ليستەر هێرشدەكاتە سەر سيتى بەهۆى رێزنەگرتن لە يانەى ليستەر لە دۆسيەى مەحرەز.
– هاتريك مانى ليڤەرپوولى گەياندە قۆناغى چارەكى كۆتايى.
رۆژنامەى دەيلى ميرۆر:
– هاتريك مانى و ٣٠يەمين گۆڵى ئەم وەرزەى محممد صڵاح ليڤەرپووليان سارێژ كرد بۆ لە گۆرنانى پۆرتۆ.
– بويل: “مانچستەرسيتى رێزيان لێنەگرتووين”.
– پۆچەتينيۆ گرێبەستەكەى لەگەڵ تۆتنهام نوێدەكاتەوە.
نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟