بۆچی ڕۆناڵدۆ لە گێمی دووەم گۆڕدرا ..؟

ئا: محمد ئەحمەد

شەوى رابروو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى ٢٧ى خولى پلە يەكى ئسپانيا يانەى ريال مەدريد لە نێو هاندەران و ياريگاى خۆيدا ميواندارى لە يانەى خيتافى كرد و توانى بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك ياريەكە بباتەوە و لەو ياريەشدا دواى ئەوەى توانى دوو گۆڵ بكات بەڵام زەيدانى راهێنەر لە خولەكى لە خولەكى ٧٩ رۆناڵدۆى دانا و لە جێگاكەيدا ئەسينسيۆى هێنايە نێو ياريگا, هەمووان وایان دەزانی مەبەست لە پشوودانیەتی بۆ یاری داهاتووی لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بەڵام ئەوەى راگەياندنەكان ئاماژەى پێدەكەن مەبەست لە پشوپێدانى نيە, بەڵكوو هۆكارەكە ئەو ئازارە بوە كە رۆناڵدۆ هەستى پێكردوە.

لە چەند وێنەيەكدا كە بەيانى ئەمرۆ بڵاو كرايەوە دەركەوتوە كە ڕۆناڵدۆ دوای گۆڕانکاری و دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ پزیشکی یانەکەی بانگ کردوە و ئاماژی بە پێکانێک کرد لە لاقی ڕاستی، دواتر کیسەیەک بەفری لەسەر دانا و بە سەیرکردنی یاریەکە بەردەوام بوو.

لە ئێستاشدا دەبێت چاوەڕێ بین و بزانین ئایا ڕۆناڵدۆ بەم ماوە کورتەی ماوە ئامادە دەبێت بۆ یاریەکەی پاریس..

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟