پێكهاتەى چاوەروانكراوى پاريس بۆ بەرامبەر رياڵ مەدريد..

ئەمرۆ سێ شەمە لە يارى گەرانەوەى قۆناغى ١٦ى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا يانەى پاريس سانجێرمان لە نێو ياريگاى خۆى (باخچەى شازادەكان) رووبەرووى يانەى رياڵ مەدريد دەبێتەوە.

يانە فەرەنسيەكە لە يارى چووندا لە نێو سانتياگۆ بێرنابيۆ بە ئەنجامى ٣-١ دووچارى شكست هات, بەڵام ئۆناى ئيمرى راهێنەر سەرەراى لە دەستدانى ئەستێرەى يانەكەى (نيمار) بەهۆى پێكانەوە, هەموو هەوڵێك دەدات كە ئەمشەو تۆڵەى شكستەكەيان بكاتەوە و بە بردنەوە و گەيشتن بە قۆناغى ٨ى پاڵەوانێتيەكە دڵى هاندەرانى خۆش بكات.

پێكهاتەكەى چاوەروانكراوى پاريس سانجێرمان:

گۆڵپارێز/ ئاريۆلا.

بەرگرى/ ئەلڤێس, ماركينيۆ, تياگۆسيلڤا, كوروزاوا.

ناوەراست/ ڤێراتى, مۆتا, رابيۆ.

هێرشبەر/ مباپى, كاڤانى, ديماريا.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟