گريزمان گومانەكان زياتر دەكات..

ئەنتوان گريزمانى بەرەچەڵەك فەرەنسى و ئەستێرەى يانەى ئەتلەتيكۆمەدريدى ئسپانى بەنيازە كۆتايى ئەم وەرزە ريزەكانى يانەكەى جێبهێڵێت و لە يانەيەكى تر بەردەوامى بە يارى كردن بدات, نوێنەكردنەوەى گرێبەستەكەشى هێندەى تر گومانەكان لەسەر رۆشتنى زياتر دەكەن.

بە پێى هەواڵى بەشێكى زۆر لە رۆژنامە جيهانيەكان لە ماوەى مێركاتۆى رابردوودا يانەى بارشەلۆنە نزيك بووە لە گواستنەوەى گريزمان بۆ ريزەكان, هەروەها بارشەلۆنە لەگەڵ ياريزانەكەدا لەسەر هەموو شتێك گەشتونەتە رێككەوتن بۆ ئەوەى وەرزى داهاتوو روو لە كامپ نۆ بكات.

ئەوەش هاتوە كە ئيدارە رۆخێ بلانكۆس هەوڵێكى زۆريانداوە رێگرى لە رۆشتنى ئەستێرەى يانەكەيان بكەن و گرێبەستەكەى و نوێ بكەنەوە و گۆرانكارى لە مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەشى بكەن بەڵام بێ سوود بوە و گريزمان بە تەواوى پارێزگارى لە رێككەوتنەكەى لەگەڵ بارشەلۆنە كردوە.

لە ئێستاشدا گريزمان لە دۆخێكى زۆرباشدا دەژى بە جۆرێك لەدواين ١٣ ياريدا توانيويەتى ١٣ گۆڵ بكات و لە ٣٦ يارى ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتيەكاندا لەگەڵ رۆخێبلانكۆس توانيويەتى ٢١ گۆڵ تۆمار بكات.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟