پێش رووبەروو بونەوەى ئشبيليە, نامەيەك لە خوان ماتاوە بۆ هاندەرانى شەيتانە سورەكان..

گۆڵ دروستكارى يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى (خوان ماتا) بەرەچەڵەك ئسپانى شەوى رابردوو لە لێدوانێكى سەبارەت بە يارى گەرانەوەى قۆناغى ١٦ى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەرامبەر ئشبيليە نامەيەكى ئاراستەى هاندەرانى يانەكەيان كرد.

ماتا داواى لە هاندەران كردوە پشتيوانى مانيو بكەن لە پێناو بە سەركەوتن و گەيشتن بە قۆناغى چارەكى كرتايى يانە پاڵەوانەكان.

وتيشى: بە دڵنياييەوە پێويستمان بە پشتيوانى هاندەرانە لە نێو ئۆڵدترافۆرد بۆ ئەوەى سەركەوتن بەدەست بهێنين, ئەمەش كارێكى گرنگە بۆ يانەكە بۆ ئەوەى هەست بە بوونمان بكەين لەگەڵ باشترين يانە”.

بەردەوام بوو وتى: “ئشبيليە بەو شێوەيە و بە پاڵپشتى هاندەرانى لە يارى چوون توانى باش دەربكەوێت و كارەكەى قورستر كرد لەسەرمان, هەروەها ماوەى چەند ساڵێكيشە بە شێوەيەكى زۆرباش يارى دەكەن بە تايبەتى لە پاڵەوانێتيە ئەوروپيەكاندا”.

جێگاى باسە ئەم شەو كاتژمێر ١٠:٤٥م لە يارى چوونى قۆناغى ١٦ى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا يانەى ئشبيليە لە نێو ياريگاى ئۆڵد ترافۆرد دەبێتە ميوانى يانەى مانچستەريونايتد.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.