کۆرتوا دەچێتە ڕیاڵ مەدرید ..؟!!!

ئا: محمد ئەحمەد

کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئنگلیزی دوای کرانەدەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر دەستی مێسی و بارسا، و پێشکش کردنی ئاستێکی لاواز لەو یاریەدا گومان دەکرێت بچێتە یاەی ڕیاڵ مەدرید ئەمەیش لەبەر دوو هۆکار.

یەکەم: ڕیاڵ چەند ساڵێک دەبێت بەدوای گۆڵپارێزێکی نمرە یەک دەگەڕێت و چەندینجار پێشنیاریان بۆ دیخیای شەیتانە سوورەکان کردووە بەڵام نەهاتۆتە مەدرید.

دووەم: کۆرتوا یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ چێڵسی و بەهۆی ئاستە لاوازەکەی لە دوواین یاری یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕەخنەیەکی زۆری ئاراستە کراوە.

بەڵام کۆرتوا ڕایگەیاندووە ساڵێک گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی ماوە و پابەندە بەو گرێبەستەوە، شتێكى ئاسایيە کاتێک یاریزانێک گرێبەستەکەی ساڵێكی دەمێنێت دەنگۆ زۆر لەسەر مانەوە یان ڕۆشتنی بڵاوبێتەوە و مەرج نیە ڕاست بن.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟