رياڵ ئەم هێرشبەرە گەيشتە رێككەوتن و وەرزى داهاتوو دەيگوازێتەوە ريزەكانى..

ئەمرۆ شەمە لە هەواڵێكى نوێدا رۆژنامەكانى وڵاتى ئسپانيا بڵاويان كردەوە كە يانەى رياڵ مەدريدى پاڵەوانى وەرزى رابردووى لاليگا و چامپيۆنزليگ لەگەڵ هێرشبەرێكى نوێ گەشتۆتە رێككەوتن و بۆ سەرەتاى وەرزى داهاتوو دەيگوازێتەوە ريزەكانى.

لەو بارەيەوە رۆژنامەى مۆندۆ ديپۆرتيڤۆ  بڵاوى كردەوە كە ليڤاندۆسكى بەرەچەڵەك پۆڵەندى و هێرشبەرى يانەى بايەرمونيخ لەگەڵ ئەنحێل سانچێزى بەرێوەبەرى وەرزى يانەى شاهانەدا كۆبوەتەوە و لەسەر وردەكارى گرێبەستەكەى گەشتونەتە رێكەوتن.

بە پێى رۆژنامەكە, ئيدارەى يانەى رياڵ مەدريد هەنگاوى دواتريان كۆبوونەوە دەبێت لەگەڵ يانەى بايەرمونيخ لە پێناو گواستنەوەى ئەو هێرشبەرە بۆ سانتياگۆ كە گواستنەوەكەى دەكەوێتە دواى ياريەكانى مۆنديال.

ليڤاندۆسكى يەكێكە لەو هێرشبەرانەى كە يانەى شاهانە دەمێكە چاودێرى دەكات و بەنيازە سود لە تواناكانى وەربگرێت, پێشتريش كاتێك ئەو هێرشبەرە لە دۆرتمۆند بوە چەند جارێك مێرەنگى هەوڵيداوە بيگوازێتەوە ريزەكانى بەڵام يانە باڤاريكە پێش كەوتوە و تواناكانى بە دەستهێناوە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟