لێدوانى سامپاولى دواى شكستە گەورەكەيان بەرامبەر ئسپانيا..

شەوى رابردوو لە چوارچێوەى ئامادەكاريەكان بۆ مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا, لە ياريەكى دۆستانە و لە نێو ياريگاى ميترۆبۆليتانۆى تايبەت بە يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد هەلبژاردەى ئەرجەنتين بوە ميوانى هەڵبژاردەى ئسپانيا و لە ياريەكەشدا ماتادۆرەكان توانيان بە ئەنجامى شەش گۆڵ بەرامبەر گۆلێك ياريەكە ببەنەوە.

دواى ياريەكە و شكستە گەورەكەيان سامپاولى راهێنەرى ئەرجەنتين لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەكان وتى: “هەوڵماندا كۆنترۆڵى تۆپ لاى خۆمان بهێڵينەوە وەك چۆن پێشتر راهێنانمان لەسەرى كردبوو”.

وتيشى: “لە هێڵەكانى دواوە دۆخمان خراپ بوو, نەمانتوانى بەردەوامبين لە رێگرى كردنى ئسپانيا, بەرپرسيارێتى ئەم شكستە لە ئەستۆ دەگرم چونكە ياريزانەكان تەواوى هەوڵى خۆياندا”.

 

لە كۆتاييشدا سامپاولى نەيشاردەوە و وتى: “ئێمە بێ ميسى بووين, نەبونى ئەو بە تەواوى كاريگەرى لەسەرمان هەبوو”.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.