محمد صلاح هێرش دەكاتە سەر رامۆس..

لە يارى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا كە لە نێوان يانەى رياڵ مەدريد و ليڤەرپوول ئەنجامدرا و سێرجيۆ رامۆسى بەرگريكارى يانە شاهانەييەكە لە گێمى يەكەمى ياريەكە بوە هۆى ئەوەى محمد صڵاح دووچارى پێكان بێت و بە ناچارى ياريگا بەجێبهێڵێت.

پێشتر و دواى ياريەكە سێرجيۆ رامۆس بە رۆژنامەكانى راگەياند كە لەگەڵ محمد صڵاح قسەى كردوە و پێى راگەياندوە كە تەندروستى باشە, هەروەها لە توانايدا بوە لە گێمى دووەمدا يارى بكردايە”.

محمد صڵاح لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى ماركاى ئسپانى ئەو لێدوانانەى رامۆسى رەتكردەوە و وتى راستە رامۆس نامەى بۆ ناردوە بەڵام پێى نەوتوە كە تەندروستى باشە و هەروەها لە توانشمدا نەبوە لە گێمى دووەم يارى بكەم.

وتيشى: ئەوە كارێكى قبوڵكراوە ئەو ياريزانەى دووچارى پێكانت بكات دواتريش بە لێدوانەكانى بتهێنێتە پێكەنين.

محمد صڵاح سەبارەت بە مۆنديال وتى:

“هەرچەندە توانيومانە ٣جار لەسەريەك نازناوى وڵاتانى ئەفريقا بەدەست بهێنين, بەڵام لە دواى ٢٨ ساڵ ئەوە جارى يەكەمە دەتوانين بەشدارى مۆنديال بكەين, ئێمە هەڵبژاردەيەكى گەورين و خاوەنى راهێنەرێكى زۆر باشى وەك (هيكتۆر كوپەر)ين و دەمانەوێت سەركەوين بۆ قۆناغى دووەم و لە پاڵەوانێتيەكەدا بە شێوەيەكى باش دەربكەوين”.

جێگاى باسە هەڵبژاردەى مصر لە كۆمەڵەى يەكەمى مۆنديالە لەگەڵ هەريەكە لە هەڵبژاردەكانى سعوديە و ئۆرۆگواى و رووسيا, وە برياريشە لە ١٥ى ئەم مانگە يەكەم يارى خۆيان بەرامبەر ئۆرۆگواى ئەنجام بدەن.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.