ميسى, ئەرجەنتين پاڵێوراو نيە بۆ بردنەوەى مۆنديال..

ئەستێرەى يانەى بارشەلۆنە و هەلبژاردەى تانگۆى ئەرجەنتينى رەتيدەكاتەوە كە وڵاتەكەى پاڵێوراو بێت بۆ بردنەوەى نازناوى جامى جيهانى (مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا) كە چەند رۆژێكى تر لە وڵاتى رووسيا دەستپێدەكات.

ميسى لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى ماركاى ئسپانى وتى: “هەڵبژاردەكەمان زۆر بەباشى ئامادەيە و تامەزرۆيە بۆ ئەنجامدانى ياريەكانى پاڵەوانێتى جامى جيهانى, بە تايبەتى كە ئێستا خاوەنى چەندين ياريزانى زۆرباشين”.

وتيشى: “لە ياريەكاندا ركابەرێكى ئاسان نابين, وەك هەر هەڵبژاردەيەكى ترى بەشداربووى پاڵەوانێتيەكە, بەڵام پاڵێوراوى سەرەكيش نين بۆ بردنەوەى نازناوەكە”.

لە كۆتاييشدا وتى: “تا ئێستا بەشدارى سێ مۆنديالم كردوە, هەر پاڵەوانێتيەكى تايبەتمەندى خۆى هەيە, لە راستيشدا لە هەرسێكياندا توانيويمە ئاستێكى باش و ئەنجامى دڵخۆشكەرم هەبێ”.

جێگاى باسە هەلبژاردەى ئەرجەنتين لە مۆنديالدا لە كۆمەڵەى چوارەم دێت و يەكەم ياريشى لە ١٦ى ٦ بەرامبەر ئايسلەندا دەبێت.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.