رياڵ نايەوێ دەستبەردارى رۆناڵدۆ بێت, بەڵام ئامادەش نيە بەراوردى بكات بە ميسى و نيمار..

دواى ئەوەى يانەى رياڵ مەدريد توانى بۆ جارى سێيەم لەسەر يەك نازناوى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەدەست بهێنێت, كريستيانۆ رۆناڵدۆ نەيشاردەوە كە لە وەرزى گواستنەوەدا ئەگەرى زۆرە ريزەكانى قەڵاى سپى بەجێبهێڵێت.

لە ئێستاشدا ئيدارەى يانەى رياڵ مەدريد بەنيازە گرێبەستێكى نوێ پێشكەش بە كرستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى و ئەستێرەى يانەكەى پێشكەش بكات لە پێناو رازيكردنى بە ماوەنەى لە ريزەكانى مێرەنگى بۆ ساڵانى داهاتوو.

پێشتر كريستيانۆ رۆناڵدۆ داواى كرد مووچەكەى بەرز بكرێتەوە و هاوتاى مووچەى هەريەكە ميسى و نيمار بكرێت بۆ ئەوەى بەردەوام بێت بە مانەوەى لە رياڵ مەدريد.

راديۆى كادينا كوبى ئسپانى لە هەواڵێكيدا بڵاويكردەوە كە ئيدارەى رياڵ مەدريد گرێبەستێكى نوێ پێشكەش بە رۆناڵدۆ دەكەن بە برى ٢٥ مليۆن يۆرۆ مووچەى ساڵانە, لەگەڵ ئەوەشدا برە پارەيەكى ترى پێدەدرێت لە حاڵەتێكدا ئەگەر هاتوو:

رياڵ بوە پاڵەوانى چامپيۆنزليگ ٢ مليۆن يۆرۆى پێدەدەرێت, وە ١.٥ مليۆن يۆرۆ ئەگەر رياڵ لاليگا بەدەستهێنا, يەك مليۆن يۆرۆش ئەگەر هاتوو رياڵ بوە پاڵەوانى جامى شاى ئسپانيا, هەروەها يەك مليۆن يۆرۆ ئەگەر رۆناڵدۆ بوە باشترين ياريزانى فيفا و يەك مليۆن يۆرۆش ئەگەر تۆپى ئاڵتوونى بەدەستهێنا, نيو مليۆن يۆرۆ ئەگەر بوە گۆڵكارى لاليگا و نيو مليۆن يۆرۆش بۆ بەشدارى كردنى لە ياريەكاندا.

كادينا كوبى ئەوەشى بلاو كردۆتەوە كە ئيدارەى يانە شاهانەييەكە داوايان لە رۆناڵدۆ كردوە پێداگر نەبێت و داواى هاوتا كردنى مووچەى ساڵانەكەى بە مووچەى ميسى و نيمار نەكات.

ئەوەش هاتوە كە رۆناڵدۆ لەلايەن كەسە نزيكەكانى نيگەرانى خۆى دەربريوە لەو دۆخەى ئێستاى تێيكەوتوە لەگەڵ يانەكەى بەراورد بە ساڵانى پێشوى كە ئەو كات هەرچى بويستايە راستەوخۆ بۆى دەكرا.

راديۆكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە نوێنەرانى رۆناڵدۆ دان بەوەدا دەنێن كە رۆناڵدۆ دواى يارى كۆتايى چامپيۆنزليگ بە لێدوانەكانى هەڵەى كردوە و سەركۆنەيان كردوە, نەشان شاردەوە ئەو دۆخەى ئێستاى رۆناڵدۆ ئاڵۆزە بەڵام دەكرێت چارەسەر بكرێت.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.