قۆناغى كۆمەڵەكانى مۆنديال مەرگى گەورەكان بوە..

ئا: داستان امين

پێويست ناكات لە ئێستاوە پاڵەوانى مۆنديال ديارى بكەين چوون مۆنديال پاڵەوانێتيەكە كە هەموو هەڵبژاردە بەشداربوەكانى تا دوا خولەكەكان دەجەنگن و هەموو تواناو تاقەيەكى خۆيان بەكاردەهێنن لە پێناو سەركەوتن و گەيشتن بە قۆناغێكى باشتر.
لە مێژووى پاڵەوانێتى مۆندياليشدا زۆرجار ماڵئاوايى گەورەكان لە قۆناغى كۆمەڵەكان شۆكى كردووين و چاوەرێ نەكراو بوە لەوانە فەرەنساى ٢٠٠٢ و ئيتالياى ٢٠١٠ و ئسپانياى ٢٠١٤.

– ئسپانيا (١٩٧٨): هەرچەندە ئسپانيا ئەو كات لەو بەهێزيەى ئەمرۆيدا نەبوو توانى بگاتە مۆنديالى ١٩٧٨, بەڵام هيچ كەسێك چاوەرێى ئەوەش نەبوو ئسپانيا لەيەكەم يارى خۆيدا بەرامبەر نەمسا بدۆرێت و تەنانەت لە قۆناغى كۆمەڵەكاندا ماڵئاوايى لە مۆنديال بكات, هەروەها ماتادۆرەكان ئەوكات تەنانەت لە يۆرۆى ١٩٨٠ لە قۆناغى يەكەم كە لە كۆمەڵەى دووەم بوون تەنها خاڵێكيان بەدەستهێنا و ماڵئاواييان لە يۆرۆش كرد, ئەمەش جارى دووەمە لە پاڵەوانێتى گەورەدا زۆر بە زوويى ماڵئاواى بكات.

– بەلجيكا ١٩٩٨: لە ساڵى ١٩٩٨ هەڵبژاردەى بەلجيكا توانى بگاتە مۆنديال, ئەوكات لە سێ مۆنديالى رابردوودا بەلجيكا توانيبووى قۆناغى كۆمەڵەكان تێپەرێنێت (مۆنديالى ١٩٨٦لە مەكسيك پلەى چوارەمى بەدەستهێنا و لە مۆنديالى ١٩٩٠لە ئيتاليا و ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا ١٩٩٤) لە قۆناغى ١٦ ماڵئاوايى كرد.

بەڵام لە مۆنديالى ١٩٩٨ى كە لە فەرەنسا بەرێوەچوو بەلجيكا كە لە كۆمەڵەيەكى بەهێزدا بوو لەگەڵ هەريەكە لە (مەكسيك و هۆڵەندا و كۆرياى باشوور) هەموان چاوەرێ بوون بەلجيكا بگاتە قۆناغى دووەم بەڵام پێچەوانەى پێشبينيەكان بوو وە لە قۆناغى يەكەم ماڵئاوايى كرد.

– ئەمريكا ١٩٩٨: ولايەتە يەكگرتوەكان ئەمريكا بيروبۆچوونى سياسى لەگەڵ ئێراندا جياواز بوو وە هەردووكيان كە گەشتبوونە مۆنديالى ١٩٩٨ لە يەك كۆمەڵەدا بوون و يەكێك لە ياريە بەهێزەكانيان ئەنجامدا و كورانى وڵاتى فارس بە ٢-١ توانيان ياريەكە ببەنەوە.

شكستى گەورەى كۆنكاف ئەوكات بەرامبەر ئەڵمانيا و يۆگوسلافيا واى كرد بە تەواوى و لە قۆناغى يەكەم ماڵئاوايى لە مۆنديال بكات ئەويش دواى ئەوەى نەيانتوانى تەنها يەك خاڵيش بەدەست بهێنن.

– پرتوگال ٢٠١٤: لە مۆنديالى ٢٠١٤ هەڵبژاردەى پرتوگال بە خراپترين شێوە دەركەوت, بەڵام لە دوو مۆنديالى پێشوويدا ٢٠٠٦ لە ئەڵمانى پلەى چوارەمى مسۆگەر كرد و لە مۆنديالى ٢٠١٠ش توانى بگاتە قۆناغى ١٦.

– فەرەنسا ٢٠١٠: هەڵبژاردەى فەرەنسا سەرەراى چەندين دەنگۆ بەرێكەوت بۆ باشورى ئەفريقا بۆ بەشدارى كردن لە مۆنديالى ٢٠١٠ ئەوكات دەستەى هونەرى يانەكە لە دۆخێكى ئاڵۆزدا بوون لەگەڵ رۆژنامەكانى جيهاندا.

ژمارەيەك لە ياريزانەكان رەتيان كردەوە درێسى شين بپۆشن, چوون لە مەكسيك بوەتە هۆى دۆرانيا, وە لە يەكەم يارى خۆياندا بەرامبەر ئۆرۆگواى بەبێ گۆڵ يەكسان بوون

– ئسپانيا ١٩٩٨: لە مۆنديالى ١٩٩٨ ماتادۆرەكانى ئسپانيا لەگەڵ نێجيريا و بولگاريا و پاراگواى لە كۆمەڵەى چوارەمدا بوون, هەرچەندە توانيان بەرامبەر ستۆويشكۆف و هاوكارێكانى بە ٦-١ براوە بن بەڵام ئسپانيا لە قۆناغى كۆمەڵەكان ماڵئاوايى كرد.

دەستپێكى ئەم مۆنديالە كە بە يارى نێوان ئسپانيا و نێجيريا بوو, ئسپانيەكان بە درێژايى ياريەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە پێشەوە بوون بەڵام لە دواخولەكەكاندا داڵەكانى ئەفريقا بە موشەكێكى سەنداى ئاليسە خەونى سەركەوتنى ئسپانيەكان لە باربرد, وە لە يارى دووەميشدا رائول و هاورێكانى بەرامبەر پاراگواى يەكسان بوون و ئەمەش بوە هۆى ئەوەى نەتوانن بگەنە قۆناغى دووەم.

– ئنگلتەرا ٢٠١٤: لە مۆنديالى ٢٠١٤ دا هەڵبژاردەى سێ شێرەكە لەگەڵ هەريەكە لە ئيتاليا و ئۆرۆگواى و كۆستاريكا لە يەك كۆمەڵەدا بوون, بەڵام بە كۆتايى هاتنى قۆناغى كۆمەڵەكان هەريەكە لە ئنگلتەرا و ئيتاليا بە شێوەيەكى چاوەرواننەكراو لەسەر دەستى نوێنەرانى كۆنكاكاف لە مۆنديال دەركران.

هەرلبژاردەى ئنگلتەرا ئەوكات نەبتوانى لە هيچ ياريەكدا براوە بێت و تەنها يەك خاڵى بەدەستهێنا و دوو گۆڵى هەبوو كە هەريەكە ستۆريج و واين رۆنى تۆماريان كردبوو.

– ئيتاليا ٢٠١٤: ئيتاليا توانى لە قۆناغى كۆمەڵەكاندا بەرامبەر ئنگلتەرا براوەبێت بە ٢ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك, بەڵام نەيتوانى بەردەوامى بەم بردنەوەيە بدات, دوو يارى دواترى بەرامبەر ئۆرۆگواى و كۆستاريكا دۆرا و بۆ دووەم جار لەسەر يەك لە قۆناغى يەكەم ماڵئاوايى لە مۆنديال كرد.

– پرتوگال ٢٠٠٢: لە مۆنديالى ٢٠٠٢ هەڵبژاردەى پرتوگال لە كۆمەڵەى چوارەم بوو لەگەڵ هەريەكە لە ئەمريكا و كۆرياى باشور و پۆڵەندا.

ئەوكات هەموو هەرسێ هەڵبژاردەكە توانيان شكست بە لويس فيگۆ و هاورێكانى بهێنن و لە پاڵەوانێتيەكە دورى بخەنەوە.

– كۆلۆمبيا ١٩٩٤: سيستەمى مۆنديالى ١٩٩٤ جياواز بوو لە ئێستا, چوون ئەوكات ٢٤ هەڵبژاردە بەشدايان دەكرد و ١٦ هەڵبژاردەيان دەيتوانى بگەنە قۆناغى دووەم لە رێگاى هەڵبژاردنى باشترين سێيەمەكان.

كۆلۆمبيا توانى بگاتە مۆنديالى ئەمريكا و ٣٠ يارى بەبێ شكست ئەنجامدابوو, يەكێك بوو لەو هەلبژاردانەى پاڵێوراو بوو بگاتە قۆناغى دووەم, بەڵام لە قۆناغى كۆمەڵەكاندا دوو يارى دۆرا و ماڵئاوايى لە مۆنديال كرد.

– ئەرجەنتين ٢٠٠٢: كۆمەڵەى شەشەمى مۆنديالى ٢٠٠٢ كۆمەڵەى مەرگ بوو, كە هەريەكە لە ئەرجەنتين و ئنگلتەرا و نێجيريا و سويد لەم كۆمەڵەيەدا بوون بە هەڵبژاردە بەهێزەكانى ئەوكات دادەنران.

لەم كۆمەڵەيە هەريەكە لە ئەرجەنتين و داڵەكانى مۆنديال ماڵئاواييان كرد, كە ئەمەش بۆ هاندەرانى ئەرجەنتين چاوەروان نەكراو بوو وە دووچارى شۆك بوون كە هەڵبژاردەكەيان لە قۆناغى يەكەم دەركرا.

– ئەرجەنتين ١٩٥٨: مۆنديالى ١٩٥٨ يەكەم مۆنديالى ئەرجەنتين بوو لە دواى مۆنديالى ١٩٣٤, بەهۆى بەهێزيەوە لە پاڵاوتنەكاندا پاڵێوراو بوو بۆ بردنەوەى نازناوەكە.

بەڵام لەيەكەم ياريدا بەرامبەر ئەڵمانيا دۆرا, بەڵام هەستايەوە و توانى لە ئێرلەنداى باكور بباتەوە لە دووەم ياريدا, بەڵام شكستە چاوەرواننەكراوە گەورەكەى بەرامبەر چيكۆسلۆڤاكيا بە ئەنجامى ٦-١ واى كرد ماڵئاواى لە پاڵەوانێتيەكە بكات لە يەكەم قۆناغيدا.

– ئسپانيا ٢٠١٤: مۆنديالى ٢٠١٤ دواين مۆنديالى جيلى ئاڵتوونى بوو لە مێژووى ئسپانيا, ئەويش دواى ئەوەى توانيان ببنە پاڵەوانى يۆرۆى ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ و مۆنديالى ٢٠١٠, هەموان چاوەرێ بوون لە كۆتايى جەنگى نازناوەكە ئسپانيا بەرپاى بكات بەڵام لەيەكەم ياريدا بەرامبەر هۆڵەنداى دووەمى مۆنديالى ٢٠١٠ بەپێنج گۆڵ دۆرا و دووەم ياريشى بەرامبەر شيليى بە دوو گۆڵى بێبەرامبەر دۆرا و لە قۆناغى يەكەم ماڵئاوايى كرد.

– ئيتاليا ٢٠١٠: لە مۆنديالى ٢٠١٠ مارچێلۆ ليپى گەرايەوە بۆ راهێنەرايەتى كردنى ئازۆريەكانى ئيتاليا ئەويش دواى چوار ساڵ كە توانيبوى مۆنديالى ٢٠٠٦ بباتەوە, هەموان چاوەرێ بوون ئيتاليا كێبركێى نازناوەكە بكات.

ئيتاليان لە دوو يارى سەرەتادا بەرامبەر پاراگوايى و نيوزلەندا يەكسان بوو, بەڵام بەرامبەر سلۆڤاكيا بە ئەنجامى ٣-٢ دۆرا و لە يەكەم قۆناغ ماڵئاوايى كرد.

– بەرازيل ١٩٦٦: لە مۆنديالى ١٩٦٦ بەرازيل لە قۆناغى يەكەم ماڵئاوايى كرد, پيلێ رايگەياند ئيتر لەم پاڵەوانێتيەدا يارى ناكات, بەرازيلى ئەوكات لە سێيەم يارى و دووەم ياريدا دووچارى شكست هات بەرامبەر پرتوگال و هەنگاريا.

– فەرەنسا ٢٠٠٢: دواى ئەوەى بوە پاڵەوانى مۆنديالى ١٩٩٨ هەموان چاوەرێ بوون لە مۆنديالى ٢٠٠٢ فەرەنسا ركابەرى نازناوەكە بكات چوونكە ئەوان خاوەنى تێرى هێنرى و گابريێل سيسە و داڤيد تريزگە بوون وە ئەم سيانە گۆڵكارى خولى ئنگليزى و فەرەنسى و ئيتالى بوون لەو كاتەدا.

كەڵەشێرەكان بەهێزترين پاڵێوراو بوون بۆ بۆ تێپەراندنى قۆناغى كۆمەڵەكان, لە كۆمەڵەى فەرەنسا هەريەكە لە سنيگال و ئۆرۆگواى و دانيمارك هەبوون, بەڵام ئەوەى بەسەر كەڵەشێرەكاندا هات چاوەروان نەكراو بوو چونكە لە قۆناغى كۆمەڵەكان نەك هەر نەيانتوانى سەر بكەون بەڵكوو نەشيان توانى تەنها گۆڵێكيش بكەن و هەر بە زووى ماڵئاواييان لە مۆنديال كرد.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.