لارۆخا لە چاوەروانى كێشەيەكى گەورەدايە..!!

نوسينى: داستان امين

ئەمرۆ چوارشەمە سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا رايگەياند بە شێوەيەكى فەرمى جوليان لوبيجى لە ئەركى راهێنەرايەتى كردنى هەڵبژاردەى لارۆخا دورخراوەتەوە.
يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا دەڵێت هەست دەكەين خيانەتمان لێكراوە لەلايەن لوبيجى راهێنەرەوە چونكە لەگەڵ رياڵ مەدريد رێككەوتوە و هيچ شتێكى پێ نەوتووين.

ئەوەى لێرەدە من دەمەوێت بيڵێم ئەوەيە كە تاكە زەرەرمەند لەم نێوەندەدا هەڵبژاردەى ئسپانيايە لە حاڵەتى مانەوەى لوبيجى يان دورخستنەوەى.
پێم وايە گێلانەترين بريارى ئەم وەرزە بريارى بەفەرمى راگەياندنى لوبيجى بوو وەك راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريد لەلايەن ئيدايەى مێرەنگيەوە, بە تايبەتى لە ئێستادا و پێش ٣ رۆژ لە ئەنجامدانى يەكەم يارى ماتادۆرەكان لە مۆنديال.
هەڵبژاردەى ئسپانيا لە دۆخێكى زۆر باشدابوو و ئەنجامەكانى جێگيربوو, بەڵام روونە كە لە قۆناغەكانى داهاتوودا ئەنجامەكانى خراپ دەبێت و رەنگاندانەوەى ئەو رێككەوتنەى نێوان جوليان لوبيجى و رياڵ مەدريدە.
لە ئێستادا هيچ راهێنەرێك لەم جيهانەدا نيە سەرپەرشتى كۆمەڵێك ئەستێرە بكات بەبێ ئەوەى تەنها يەك يارى دۆستانەش لەگەڵيان بووبێت.
هيچ راهێنەرێك لەم دونيايەدا نيە بتوانێت لە يەكەم يارى مۆنديالدا پلانە تەكتيكيەكانى رێكبخات و ئەركەكان لە ماوەيەكى كەمدا بە ياريزانەكان جێبەجێ بكات لە كاتێكدا نەزانێت تايبەتمەدى باش و خراپى ياريزانەكانى چين, لەوەش خراپتر ئەوەيە ركابەرەكەت هەڵبژاردەيەكى وەك پرتوگال بێت.
هەربۆيە دەكرێت ئەوەش بڵێم ئسپانيا لە مەترسيدايە و رەنگە گەورەترين پاڵێوراو بێت بۆ ماڵئاوايى كردن لە مۆنديال لە قۆناغى يەكەم يان قۆناغى ١٦ى پاڵەوانێتيەكە.
هەروەها دەكرا لوبيجى وەك راهێنەر بهێڵرايەتەوە چوون هيچ نەبێت ئەم راهێنەرە دەمێكە پلانى بۆ مۆنديال دارشتوە و تايبەتمەندى باش و خراپى ياريزانەكانيش دەزانێت, هەرچەندە رەنگدانەوەى رێككەوتنەكەى لەگەڵ رياڵ لەسەر هەڵبژاردەكە دەبێت, بەڵام وەك ئەوە نابێت كە خۆى سەرپەرشتى نەكات.
پێشتر لويس ئاراگۆنيس بەرلە دەستپێكردنى يۆرۆى ٢٠٠٨ راهێنەرى هەڵبژاردەى ئسپانيا بوو, بەڵام لەگەڵ يانەى فەنەرباخچەى توركى گەشتە رێككەوتن, ئاراگۆنيس بەردەوام بوو لە كارەكەى و هيچ هەڵايەكيش دروست نەكرا, ئەوە بوو توانى يۆرۆ بباتەوە و دواتر روو لە توركيا بكات بۆ راهێنەرايەتى كردنى فەنەرباخچە.

نوسينى: داستان امين

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.