داهاتووى دراكسلەر بەرەو كوێ..

دواى ئەوەى دەنگۆكان لەسەر رۆشتنى دراكسلەرى ياريزانى يانەى پاريس سانجێرمان بەرەو ئشبيليە زيادى كرد, يانە فەرەنسيەكە رايگەياندوە بە هيچ شێوەيەك دەستبەردارى يەكێك لە ئەستێرەكانى يانەكەيان نابێت.

رۆژنامەى ليكيپى فەرەنسى بڵاوى كردەوە كە ئشبيليە لە چەند رۆژى رابردوودا گرێبەستێكى خستۆتە روو بۆ بەدەستهێنانى تواناكانى جوليان دراكسلە بۆ ماوەى يەك وەرز بەڵام پاڵەوانى خولى فەرەنسى رەتيكردۆتەوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشى كردوە كە گرێبەستەكەى يانە ئەندەلوسيەكە زەمانەتى كرينى لاوە ئەڵمانيەكەى تێدا نەبوە لە دواى كۆتايى هاتنى ماوەى خواستنەكەى.

هۆكارى بڵاو بوونەوەى دەنگۆكان سەبارەت بە رۆشتنى دراكسلەر بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە بەرێوەبەرى كارەكانى ئەو ياريزانە بەدواى يانەيەكى تردا دەگەرێت ئەمەش بەهۆى يارى پێنەكردنى دراكسلەر بەشێوەى بەردەوام لە پێكهاتەى يانە پاريسيەكەدا, بەڵام لەلايەكى ترەوە بەم دواييانە دراكسلەر نەيشاردەوە كە بەلايەوە ئاساييە لە پاريس بمێنێتەوە هەرچەندە بەمدواييانە لە پێكهاتەى سەرەكيش دورخراوەتەوە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.