ئەنچيلۆتى نهێنى ريمۆنتاداكەى شەوى رابردوو ئاشكرا دەكات..!!

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى دووەمى خولى ئيتالى يانەى ناپۆلى لەنێو هاندەران و ياريگاى خۆى ميواندارى لە يانەى ئەيسى ميلان كرد و بە شێوەيەكى چاوەرواننەكراو دواى ئەوەى تا خولەكى ٦٠ بە دوو گۆڵ لە داوەوە بوو بە سێ گۆڵ ريمۆنتادايان تۆماركرد و ئەنجامى ياريەكەيان لە شكستەوە گۆرى بۆ سەركەوتن.

كارلۆ ئەنچيلۆتى راهێنەرى يانەى ناپۆلى دواى ياريەكە سەبارەت بە ريمۆنتاداكە دڵخۆشى خۆى دەربرى بەو كارەى ياريزانەكانى كردوويانە بەرامبەر بە يانەيەكى گەورەى وەك ئەيسى ميلان.

ئەنچيلۆتى وتى: “ئەو شێوازەى كە ياريزانەكانم رێزگرتن بووە لە يانەى بەرامبەر, ئەوەى بۆ ئێمەش گرنگ بوو سێ خاڵى ياريەكە بوو, لە گێمى دووەم بە هێرشبەرى سەرەرم ياريمان كرد بە پلانى ٤-٤-٢, لەسەرەتاوە هێڵى ناوەراستمان لە دەستدا, بەڵام دواتر كە فشارمان لەسەر لوكاس بيليا دروستكرد توانيمان كليلى ميلان بدۆزينەوە و هێڵى ناوەند كۆنترۆڵ بكەين, ئەمەش خاڵى بەهێزمان بوو”.

بەردەوام بوو: “يارى پێكردنى مێرتينز لە ياريەكەدا كاريگەربوو, ياريزانێكى زۆرباشە و لە يارى فەردى نمونەييە, پێم وتبوو كە لەلاى چەپەوە يارى بكات بۆ ئەوەى ئنسينى زياتر تواناى گەرانەوەى بۆ ناوەراستى ياريگا هەبێت, هەر ئەوەش روويدا.

جێگاى باسە ئەمە يەكەمجار نيە كە ناپۆلى دەتوانێت ريمۆنتادا تۆمار بكات, پێشتريش لە هەفتەى يەكەم بەرامبەر لازيۆ دواى ئەوەى بە گۆڵێك لە دواوە بوو توانيان دوو گۆڵ تۆمار بكەن.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.