
نهێنى ئاهەنگێرانە بەناوبانگەكەى دەيلى ئالى ئاشكرا بوو..
ئاهەنگێرانەكەى دەيلى ئالى ياريزانى يانەى تۆتنهامى ئنگليزى بوە بە دياردەيەكى گەورە و ئێستا لە دوونياى سۆشياڵ ميديا ئەم شێوازە بە شێوەيەكى زۆر بەربلاو لەلايەن كەسايەتيەكان و بەكارهێنەرانى تۆرە كۆمەڵايەتيەكانەوە دوبارە دەكرێتەوە.
سەبارەت بەنهێنى ئەم جۆرە لە ئاهەنگێرانە كە دەيلى ئالى لە كاتى تۆماركردنى گۆڵ بەرامبەر بە يانەى نيوكاسڵ ئەنجاميدا فليكس ئۆرودى ياريزانى يانەى سپۆرتينگ باراكاس دەڵێت: “يجيريا دەسەڵاتى سەربازى فەرمانرەوايى دەكات, كە چەندين تاوانى مەترسيدار و دورلە مرۆڤايەتى بەرامبەر بە خەڵكانى مەدەنى ئەنجام دەدات, وەيەكێك لەو رێگايانەى كە باوە و حكومەتى ئەو وڵات بەكارى دەهێنێت بۆ سزادانيان ئەويش دەرهێنانى چاوى پياو و ژن و منداڵانە”.
وتيشى: “ئەو هاوڵاتييانەى كە توانيويانە رزگاريان بێت و چاويان سەلامەتە ئەم جۆرە لە جوڵەيە ئەنجام دەدان وەك ئاماژەيەك بۆ ئەوەى كە چەشتويانە و خۆيان و دەوروبەرەكانيان دووچارى هاتوون, وە دەيلى ئالى بەم شێوازە پاڵپشتى خۆى بۆ خەڵكى نێجيريا دەربريوە”.