بنزيمە دواى ياريەكەيان بەرامبەر جيرۆنا نامەيەك بۆ كريستيانۆ رۆناڵدۆ دەنێرێ..

شەوى رابردوو لە هەفتەى دووەمى خولى پلە يەكى ئسپانى يانەى رياڵ مەدريد بەرامبەر يانەى جيرۆنا يارى كرد و توانى بە ئەنجامى ٤-١ ياريەكە بباتەوە, لەو ياريەشدا كەريم بنزيمە توانى دوو گۆڵ تۆمار بكات.

بنزيمە دواى ياريەكە دڵخۆشى خۆى بەو بردنەوەيە و بەدەستهێنانى سێ خاڵى ياريەكە ئەو گۆڵەى بە پەنارتى تۆمارى كرد دەربرى و وتى: “دەزانم هەموان چاوەرێى زياتر لە من و گاريس بەيڵ دەكەن لەم وەرزە, هەروەها دەشزانم رۆڵى من لەم وەرزەدا زياترە لە هێرشبەرێك, هەربۆيە هەموو هەوڵێك دەدەم تا گۆڵى زياتر تۆمار بكەم”.

بەردەوامبوو وتى: “بەراستى ئەوە زۆر دڵخۆشم دەكات كە وەك هێرشبەرێك ٩٠ خولەك لە نێو ياريگابم”.

سەبارەت بە رۆناڵدۆ وتى: “ناتوانم بە هيچ شێوەيەك لە بيرى بكەم, بەڵام ئێستا ئەو لێرە نيە و ياريزانى تر لە يانەكەن, باشترين ياريزانەكانى جيهان لێرەن, من لێرەم بۆ ماوەى ١٠ ساڵ هەوڵيش دەدەم ئەم وەرزە گۆڵى زياتر تۆمار بكەم”.

هەروەها سەبارەت بە رێكەوتنى لەگەڵ رامۆس لەسەر لێدانى سزاى دووەم لە ياريەكەى شەوى رابردوو وتى: “لە لێدانە سزاكاندا من و رامۆس پرس و راو هاوكارى بەيەك دەكەين”.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.