پيكێ باسى هاتنى پۆگبا دەكات بۆ بارشەلۆنە..

بەرگريكارى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى (جێرارد پيكێ) بەخێرهاتنى پۆڵ پۆگباى ناوەراستكارى يانەى مانچستەريونايتد دەكات بۆ يانەكەيان.

رۆژنامەكان هەواڵى ئەوەيان بڵاو كردۆتەوە كە لە ئێستادا پەيوەندى نێوان پۆڵ پۆگبا و جۆزيە مۆرينيۆى راهێنەرى شەيتانە سورەكان هيچ باش نيە و دەنگۆكانيش باس لە ئەگەرى هاتنى دەكەن بۆ ريزى يانەى بارشەلۆنە.

هەر لەو باريەوە رۆژى دوو شەمە پيكێ بە رۆژنامەكانى راگەياند: “دڵخۆش دەبين بە هاتنى پۆگبا بۆ بارشەلۆنە”.

وتيشى: “شتێكى وا نيە تا بيزانم لەسەر پەيوەنديەكانى نێو مانچستەريونايتد لە نێوان پۆگبا و مۆرينيۆ, بەڵام پۆگبا ياريزانێكى زۆر زۆر باشە, ئەو ئێستا نوێنەرايەتى مانيو دەكات, دەبێ چاوەرێ بين و بزانين لە داهاتوودا چى دەبێت”.

مانگى پێشوو پۆگباى تەمەن ٢٥ ساڵ رايگەياند كە لەترسى ئەوەى غەرامەنەكرێت ناتوانێت هەندێك شت هەيە بيڵێت, رۆژنامەكانيش وا لێكدانەوەيان بۆ ئەم قسەيەى پۆگبا كرد كە بەهۆى خراپى پەيوەندى لەگەڵ مۆرينيۆ دەيەوێت ريزەكانى مانيو بەجێبهێڵێت.

جێگاى باسە بارشەلۆنە ئەم وەرزە لەگەڵ ٤ ياريزان گرێبەستى واژۆكردوە لە نێوياندا ئارتۆرۆ ڤيداڵ, بەڵام پاڵەوانى ئسپانيا چاوى لەسەر ياريزانى ترە و  دەبەوێت پێش ٣١ى ئاب كە داخستنى بازارى گواستنەوەى ياريزانانە گرێبەستى تر ئەنجام بدات.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.