هەواڵێكى خۆش بۆ پاريسيەكان..

ياريزانى بەرەگەز ئيتالى و ناوەراستكارى يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى (ماركۆ ڤێراتى) گەرايەوە بۆ مەشق و راهێنانە بە كۆمەڵەكانى يانەكەى, ئەمەش بە پێى هەواڵى

ڤێراتى بەهۆى پێكان لە ئاستى ماسولكە نەيتوانيوە بەشدارى هيچ ياريەكى يانەكەى لە وەرزى نوێدا بكات, بەڵام شەوى سێشەمە لە تويتەرى خۆيەوە ڤيديۆيەكى بڵاوكردەوە كە لەگەڵ هەريەكە ئەنخێل ديمارى ئەرجەنتينى و كيليان مباپى پاڵەوانى مۆنديال سەرقاڵ مەشق و راهێنانە.

لە ئێستاشدا ڤێراتى ئامادەيە بۆ هەفتەى چوارەمى خولى فەرەنسى كە دەبنە ميوانى يانەى (نيم), ئەمەش دواى ئەوە دێت كە هەينى رابردوو تۆماس توخێلى راهێنەر رايگەياندبوو كە گەرانەوەى نزيكە بەڵام هيچ كاتێكى ديارى نەكردبوو.

لە ئێستادا پاريس سانجێرمان لە پێشەنگى خولى فەرەنسيە بە ٩ خاڵ لە سێ ياريدا و بە جياوازى ٣ خاڵ لە پێش يانەى ليۆنەوەيە و يانەكانى مارسيلياو مۆناكۆش تەنها پێنج خاڵيان هەيە.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.