شاهانە نزيكە لە يەكلاكردنەوەى بۆندى هازارد بە گرێبەستێكى خەياڵى

رۆژنامەى ميرۆرى بريتانيا بڵاوى كردەوە كە يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى نزيك بوەتەوە لە يەكلايى كردنەوەى بۆندى ياريزانى بەلجيكى و ئەستێرەى يانەى چێلسى ئنگليزى (ئيدين هازارد).

 

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە هەردوو يانە ئنگليزى و ئسپانيەكە بە شێوەى سەرەتايى رێكەوتوون لە سەرگواستنەوەى هازارد بۆ رياڵ مەدريد لە سەرەتاى وەرزى داهاتوو.

 

هەروەها رۆژنامەكە تيشكى خستوەتە سەر بۆندى ئەو ياريزانە و باسى لەوە كردوە كە پێدەچێت هازاردى بەلجيكى بە نزيكەى ١٠٠ مليۆن يۆرۆ پەيوەندى بە شاهانەوە بكات .

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟