هارى كين هۆشدارى بە يانەكانى پريمەرليگ دەدات..

هارى كينى بەرەچەڵەك ئنگليزى و هێرشبەرى تۆتنهام رايگەياند يانەكەى بەبردنەوەى لە مانچستەريونايتد هۆشداريەكى بەهێزى بە يانەكانى پريمەرليگداوە.

كين لە لێدوانێكى بۆ پێگەى ئەليكترۆنى يانەكەى وتى: “ئەمە سەركەوتنێكى گەورەبوو وە پێويست بۆ ئێمە, پێويستمان بوو تا لەم رێگەيەوە هەموو يانەكانى تر ئاگادار بكەينەوە”.

وتيشى: “ئێمە پێويستمان بەوەيە بەسەر ئەو يانە تايبەتانەدا سەربكەوين لە دەرەوەى ياريگاى خۆمان, دواى گۆڵى يەكەم بەبەهێزيەوە فشارمان دروستكرد و بە خێراييەكى گەورە ياريمان كرد, لە دواى ٢٠١٤ ئەمە يەكەم سەركەوتنى تۆتنهامە لە نێو ئۆڵدترافۆرد”.

جێگاى باسە يارى داهاتووى تۆتنهام بەرامبەر بە يانەى واتفۆرد دەبێت كە ئەويش لە سێ هەفتەى سەرەتا خاوەنى سێ بردنەوەيە و خاوەنى ٩ خاڵە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.