Home / ئسپانيا / ئنريكى ناوى ياريزانەكانى ئاشكرا كرد و چەند ياريزانێك ئامادەى ياريەكەى ئەمرۆ نابن..

ئنريكى ناوى ياريزانەكانى ئاشكرا كرد و چەند ياريزانێك ئامادەى ياريەكەى ئەمرۆ نابن..

لويس ئنريكى راهێنەرى يانەى بارشەلۆنە ليستى ناوى ئەو ياريزانانەى ئاشكرا كرد كە بەرامبەر يانەى ڤيارياڵ بە شێوەى سەرەكى يارى دەكەن.

لە پێكهاتەكەى ئنريكيدا ئنێستا نابينرێت ئەويش بەهۆى ئەوەى ئەو ياريزانە دووچارى ئازارى ماسولكە بوەتەوە لە كاتى يارى گەرانەوەى نێوان بارشەلۆنە و ئارسناڵ لە خولى يانە پاڵەوانەكاندا, ئەگەرى زۆرە بۆ ماوەى دوو هەفتە لە ياريگاكان داببرێت.

هەروەها هەريەكە لە ڤێرمايلن و رافينها و دۆگلاس هاوشێوەى ئنێستا لە پێكهاتەكەدا نين, بەڵام هەريەكە لە ساندرۆ و راميرێز بەهۆى پێكانەوە ناتوانن بەشدارى بكەن.

ياريەكە ئێوارەى ئەمرۆ كاتژمێر كاتژمێر ٦ لە نێو ياريگاى مادريگال ئەنجام دەدرێت لە چوارچێوەى هەفتەى ٣٠ى خولى پلەيەكى ئسپانيا.

ناوى ئەو ياريزانانەى لە گەڵ بارشەلۆنەدا گەشتيان كردوە بۆ ئەنجامدانى يارى بەرامبەر ڤيارياڵ:-

 

“تێر شتيگن، براڤۆ، پيكێ، راكيتيچ، بۆسكێس، ئەلڤێس، تۆران، سوارێز، ميسى، نيمار، ماسكێرانۆ، بارترا، مونير، ئەلبا، سێرجى رۆبێرتۆ، ئادريانۆ، ئەلێكس ڤيداڵ, ماتيۆ”.

هەروەها يانەى ڤيارياڵ ليستى ناوى ياريزانەكانى بۆ ئەو ياريە ئاشكرا كردوە كە بەم شێوەيەى خوارەوەيە:-

“ئاسینخۆ، بیالی، بۆنێرا،ماریۆ، ڕۆکاڤینا،برۆنۆ، تریگۆریۆس،کاستێلێخۆ، دینس سوارێز،باکامبۆ، سۆلدادۆ”

previa-vill-bc-1458425872322(1)

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...