رياڵ مەدريد كەريم بنزيما دەگۆرێتەوە بەم ياريزانە…!!

رۆژنامەى (لاگازيتا ديلۆ سپۆرتى) ئيتالى ئاشكراى كردوە كە يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى بەنيازى ئاڵوگۆركردنە لەگەڵ يانەى يۆڤانتۆسى ئيتالى, ئەمەش لە پێناو هێنانەوەى هێرشبەرى پێشووى يانەكە (ئەلڤارۆ مۆراتا) لە وەرزى گواستنەوەى داهاتوو.

رۆژنامە ئيتاليەكە ئاماژەى بەوە كردوە, كە يانەكەى مەدريدى پايتەخت بۆ ئەو مەبەستە كەريم بنزيماى فەرەنسى ئامادە كردوە وەك بەشێك لە رێكەوتنەكەيان لەگەڵ يوڤانتۆسى ئيتالى, دياريكردنى بنزيما لەلايەن شاهانەوە تەنها بۆ ئەوەيە پارەيەكى كەمتر بدات بۆ گواستنەوەى مۆراتا.

جێگاى بير هێنانەوەيە مۆراتا لە وەرزى ٢٠١٤ لە رياڵ مەدريدەوە رووى لە يانەى خانمە پيرەكە كرد, وە لە يەكێك لە خاڵەكانى رچكەوتنى نێوان ئەو دوو يانەيە لەو كاتەدا ئەوە بوو ئەگەر يانەى شاهانە داواى ئەو ياريزانەى كردەوە لە وەرزى ٢٠١٦ – ٢٠١٧ ئەوا دەتوانێت بە برى ٣٠ مليۆن ئەو ياريزانە بگوازێتەوە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.