Home / كوردستان / كه‌ناڵێكی وه‌رزشی له‌ گه‌رمیاندا ده‌كرێته‌وه‌

كه‌ناڵێكی وه‌رزشی له‌ گه‌رمیاندا ده‌كرێته‌وه‌

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا  نه‌بونی كه‌ناڵێكی وه‌رزشی له‌ گه‌رمیاندا هه‌میشه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی وه‌رزشكارانی سنوره‌كه‌ بووه‌،له‌ ئێستادا

كه‌ناڵی ئاینده‌ كه‌ كه‌ناڵێكی ناوخۆی گشتیه‌ و سه‌ر به‌ مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 11 ساڵه‌ له‌ گه‌رمیاندا كراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئێستادا سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه‌ كه‌ گۆڕانكاری له‌ كه‌ناڵه‌كه‌دا بكه‌ن و له‌ كه‌ناڵێكه‌ لۆكاڵی گشتیه‌وه‌ بیكه‌ن به‌ كه‌ناڵێكی وه‌رزشی.

ئه‌رسه‌لان په‌رۆش به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاینده‌ تایبه‌ت به‌و گۆڕانكاریه‌ی كه‌ بڕیاریان له‌سه‌ر داوه‌ بۆ كوردسپۆرت قسه‌ی كرد و وتی: “وه‌كو ئه‌زانن ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ی ڕووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ ته‌واوی جومگه‌كانی داموده‌زگاكانی گرتوه‌ته‌وه‌و ڕاگه‌یاندیش له‌و قه‌یرانه‌ بێبه‌ش نه‌بووه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو كه‌ناڵی ئاینده‌ سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌مان ڕاگرتووه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 11 ساڵه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ین”.

هەروەها وتيشى: “له‌ ئێستاشدا پێمان باش بووه‌و وه‌ له‌سه‌رداوای وه‌رزشكاران و وه‌رزش دۆستانی ناوچه‌كه‌ بڕیارماندا ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌مان له‌ كه‌ناڵێكی لۆكاڵی گشتیه‌وه‌ بگۆڕین بۆ كه‌ناڵێكی وه‌رزشی له‌ ژێر ناوی (ئاینده‌ سپۆرت)درێژه‌ به‌ كاره‌كانمان ده‌ده‌ین”.

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ئاینده‌ زیاتر دواو وتی له‌ ئێستادا كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌و بڕگه‌ی وه‌رزشی باشمان ئاماده‌ كردووه‌ و پشتیوان به‌خوا له‌ داهاتودا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین زیاتر په‌ره‌ به‌ بواره‌ وه‌رزشیه‌كان بده‌ین و چی دی ئیتر په‌یوه‌ندیمان به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نامێنێت ته‌نها ئه‌و به‌رنامانه‌ په‌خش ده‌كرێت كه‌ وه‌رزشین و خۆیان له‌ یاریه‌كان و بڕگه‌و به‌رنامه‌ وه‌رزشیه‌كاندا ده‌بیننه‌وه‌.

ئەرسەلان پەرۆش به‌ڕێوه‌به‌رى كەناڵى ئاینده‌ ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ زیاتر بایه‌خ به‌ وه‌رزشی ناوچه‌كه‌ و خوله‌ ناوخۆیه‌كان بده‌ن.

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردسپۆرت-دا كه‌ كه‌ی به‌یه‌كجاری بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئاینده‌ سپۆرت ده‌ده‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ وتی له‌به‌رواری 10/ 3 /2016 وه‌كو كه‌ناڵێكی وه‌رزشی ده‌ست به‌كار ده‌بین.

شایه‌نی باسه‌ ته‌له‌فزیۆنی ئاینده‌ كه‌ كه‌ناڵێكی ناوخۆی گشتیه‌ و سه‌ر به‌ مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 11 ساڵه‌ له‌ گه‌رمیاندا كراوه‌ته‌وه‌و په‌خشی ئه‌م كه‌ناڵه‌ له‌ شاری كه‌لار و ناحیه‌ی ڕزگاری و لادێكانی ده‌وروبه‌ری و به‌شێك له‌ شاری خانه‌قین ده‌گرێته‌وه‌.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...