Home / ڤيديۆ / دێربى مانچستەر بە تاكە گۆلى راشفۆرد لە سودى شەيتانە سوورەكان كۆتايى هات..

دێربى مانچستەر بە تاكە گۆلى راشفۆرد لە سودى شەيتانە سوورەكان كۆتايى هات..

لە ياريەكى بەهێزدا ئێوارەى ئەمرۆ يەكشەمە لە خولى نايابى ئنگليزى لە هەفتەى ٣١دا مانچستەر يونايتد بوە ميوانى يانەى مانچستەر سيتى و توانى بە گۆڵێكى خاوێن دێربى مانچستەر يەكلاى بكاتەوە و سێ خاڵى گرنگ بەدەست بهێنێت.

 

تاكە گۆڵى شەيتانە سورەكان لە گێمى يەكەمى يارەيەكەدا ياريزان ماركۆس راشفۆرد تۆماريكرد لە خولەكى ١٦دا و بەمشێوەيەش بوە بچوكترين ياريزان كە لە دێربى مانچستەردا گۆڵى تۆمار كردبێت, كە تەمەنى ١٨ ساڵ و ١٤١ رۆژە.

گێمى دووەمى ياريەكە هەرچەندە ياريزانانى هەردوو يانە هەوڵى زۆريان دەدا بۆ تۆماركردنى گۆڵ بە تايبەتى ياريزانانى خاوەن ياريگا بەڵام هەوڵەكان بێ سود بوون و گۆڵى لێ بەرهەم نەهات و بەم شێوەيەش شەيتانە سورەكان توانى دێربى لە سودى خۆى كۆتايى پێ بهێنێت.

بەم سەركەوتنە مانچستەر يونايتد كۆى خاڵەكانى گەياندە ٥٠ خاڵ و لە پلەى شەشەمدايە, لە بەرامبەريشدا مانچستەر سيتى بە ٥١ خاڵەوە لە پلەى چوارەمدا دێت.

ڤيديۆى گۆڵەكە:

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

ڤيديۆى گۆڵ: (ئەنتەرميلان ٢-٠ ئەتەلانتا)..

كوردسپۆرت… بەهێزترين سەرچاوەى وەرزشى     هاوشێوە