Home / ئسپانيا / رياڵ مەدريد ئشبيليەى گۆلباران كرد…

رياڵ مەدريد ئشبيليەى گۆلباران كرد…

يانەى رياڵ مەدريد توانى بردنەوەيەكى گەورە بە ئەنجامى چوار گۆڵ بەبێ بەرامبەر بەسەر يانەى ئشبليەدا بەدەست بهێنێت, لە چوارچێوەى هەفتەى ٣٠ى خولى پلەيەكى ئسپانيا.

 

سەرەتايى ياريەكە بە بەهێزى دەستى پێكرد و ياريزانانى ريال مەدريد زۆرباشتر دەكەوتن و توانيان دواى تەنها ٦ خولەك لە رێگاى كەريم بنزيماوە گۆڵى يەكەم تۆمار بكەن دواى ئەوەى پاسێكى لەلايەن گاريس بەيڵەوە ئاراستە كرا, دواتر لە خولەكى ٢٧ ناوبژيوان لێدانێكى سزاى بۆ يانەى ئشبيليە هەژمار كرد و كيڤين گاميرۆ لێدانەكەى جێبەجێكرد بەلام ناڤاس بە لێهاتووى توانى ببێتە بەربەست لە گۆڵ تۆماركردن, بەم شێوەيەش گێمى يەكەم كۆتايى هات بە گۆلێك بۆ شاهانەييەكان.

گێمى دووەم دەستى پێكرد و لە سەرەتاوە ناوبژيوان جارێكى تر لێدانێكى سزاى هەژمار كرد بەڵام ئەمجارە لە سودى مەدريد, رۆناڵدۆ لێدانەكەى جێبەجێكرد و نەيتوانى سودى لێوەربگرێت و گۆڵ تۆمار بكات.

دواى تەنها ٦ خولەك و لە خولەكى ٦٤ رۆناڵدۆ قەرەبووى لێدانە سزاكەى كردەوە و بە پاسێكى دانيلۆى بەرازيلى توانى گۆڵى يەكەمى خۆى و دووەمى يانەكەى تۆمار بكات, لە خولەكى ٦٦ گاريس بەيڵ مەدريدى كردە خاوەنى گۆڵى سێيەم, لە خولەكەكانى كۆتاييش خيسێ كە لە جێگاى بەيل هاتە نێو ياريگا توانى گۆلى چوارەم و كۆتايى بۆ ريال مەدريد تۆمار بكات.

بەم سەركەوتنە ريال كۆى خالەكانى گەياندە ٦٦ خاڵ و لە پلەى سێيەمدا دێت و بە تەنها خاڵێك لەدواى ئەتلەتيكۆمەدريدەوەيە, يانەى ئشبيليەش بە ٤٨ خاڵەوە لە پلەى پێنجەم دێت.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى بارشەلۆنە بۆ بەرامبەر ليگانيس..

ئەمرۆ كاتژمێر ٦:١٥م ئێوارە بە كاتى هەرێمى كوردستان لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى پلە ...