Home / جيهان / ئايا رياڵ مەدريد گرێبەست لەگەڵ ديخيا ئەنجام دەدات .. زانيارى زياتر لەم هەواڵەوە

ئايا رياڵ مەدريد گرێبەست لەگەڵ ديخيا ئەنجام دەدات .. زانيارى زياتر لەم هەواڵەوە

بۆ ماوەيەكى زۆرە دەنگۆى هێنانى گۆڵچيەكى نوێ بۆ ريزەكانى يانەى شاهانە بە شێوەيەكى بەربڵاو باسى لێوە دەكرا و دواتر دەركەوت ئەو دەنگۆيە راستە و يانەى رياڵ مەدريد بە شێوەى سەرەتايى لەگەڵ ئەو گۆڵچيەدا رێككەوتوون.

دايڤيد ديخياى ئسپانى و گۆڵچى مانچستەر يونايتدى ئنگليزى ئەو گۆڵچيەيە كە رياڵ مەدريد بەنياز بوە لە وەرزى داهاتوو بيهێنێتە ريزەكانى, بەڵام لە ئێستادا رياڵ پاشگەز بوەتەوە و برياريداوە گرنگى بە كيلۆر ناڤاسى كۆستاريكى بدات كە ئێستا گۆڵچى سەرەكى يانەكەيەتى.

ئاژانسى هەواڵى (د ب أ)ى ولاتى ئەڵمانيا لە سەرچاوەيەكى باروەپێكراوەوە لە ناو يانەى شاهانەوە باسى لەوە كرد كە لە ئێستادا هەوڵ دەدرێت مووچەى ساڵانەى ناڤاس زياد بكرێت و لە چەند رۆژى داهاتودا بە فەرمى رادەگەيەنرێت.

هەروەها وتيشى: بەرپرسانى رياڵ ئاماژە بەوە دەكەن ناڤاس گۆڵچيەكى نمونەييە و پێويست بەوە ناكات بە دواى گۆڵچيەكى نوێدا بگەرێن تەنانەت ئەگەر دى خياى ئسپاني-ش بێت.

شايانى باسە لە ساڵى ٢٠١٥ رياڵ مەدريد هەوڵيدا گرێبەست لەگەڵ ديخيادا مۆربكات, بەڵام بەهۆى ئەوەى ماوەى راگرتنى وەرزى گواستنەوە چەند كاتژمێرێكى مابوو وە رياڵ مەدريد لەگەڵ مانچستەر يونايتد رێو شوێنى واژۆكردنى گرێبەستەكەيان تەواو نەكردبوو هەربۆيە ئەو گرێبەستە بە واژۆ نەكراوى مايەوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...