Home / ئسپانيا / پێش كلاسيكۆ.. بەراوردى نێوان (msn و bbc)

پێش كلاسيكۆ.. بەراوردى نێوان (msn و bbc)

تێروانينێكى خێرا دەكەين بە ناو ليستى گۆڵكارانى خولى ئسپانى كە تێيدا سيانەى بارشەلۆنە و رياڵ مەدريد لە پێشەنگ دەبينرێن, ئەم شەش ياريزانە لە ئێستايا بە تەواوى كۆنترۆڵى ليستى بێچى چيى-يان كردوە.

 بە پێى رۆژنامەى ماركاى ئسپانى, ئەم هێرشبەرانە لە ئێستادا ئامادەن بۆ يارى كلاسيكۆى زەوى بە بەهێزترين ياريە لە جيهاندا و بريار وايە ٢/٤/٢٠١٦ ئەنجام بدرێت لە نێو ياريگاى كامپ نۆ.

دواين قوربانى دەستى (بى بى سى) يانەى ئشبيليەى ئسپانيە كە هەفتەى رابردوو بە چوار گۆڵ كە سيانيان لە لايەن بنزيما و رۆناڵدۆ و بەيڵ تۆمار كران, بى بى سى لە ئێستادا لە ليگا خاوەنى ٦٣ گۆڵە و رۆناڵدۆ پێشەنگى گۆڵكارانە بە ٢٨ گۆڵ و بنزيما بە ٢٠ گۆڵ پێنجەمى ريز بەنديەكەيە و بەيڵ-يش خاوەنى ١٥ گۆڵە.

هەروەها دۆن گۆڵكارى چامپيۆنز ليگە بە ١٣ گۆڵە و كۆى گشتى گۆڵەكانى بى بى سى لەم وەرزەدا ٨٠ گۆڵە.

لە بەرامبەريشدا سيانەى بارشەلۆنە (ئێم ئێس ئێن) لەم وەرزەدا خاوەنى ١٠٧ گۆڵە, لە تەواوى ئەو ئەو چوار پاڵەوانيەتيەى كە بەشدارى تێيدا كردوە (چامپيۆنزليگ, جامى جيهانى يانەكان, جامى شاى ئسپانيا, خولى لاليگا) بەلام رياڵ مەدريد بەشدا نەبوە لە جامى شاى ئسپانيا و جامى جيهانى يانەكان), بە بێ گۆڵەكانى جامى شا كە ١٠ گۆڵە كۆى گۆڵەكانى (ئێم ئێس ئێن) دەكاتە ٩٧ گۆڵ.

سيانەى بارشەلۆنە لەم وەرزەى ليگاى ئسپانى خاوەنى ٦٩ گۆڵن, سوارێز بە ٢٦ گۆڵ لە دواى رۆناڵدۆ وە دێت و ميسى بە ٢٢ گۆڵ لە ريزبەندى سێيەمە و نيمار داسيلڤا بە ٢١ گۆڵ چوارەمى گۆڵكارانى ئسپانيايە.

بەڵام ئەگەر تەنها گۆڵەكانى ليگاى ئسپانى و چامپيۆنز هەژمار بكەين ئەوا (ئێم ئێس ئێن) بە ٨٤ گۆڵ لە پێشەنگ دەبن بە جياوازى چوار گۆڵ, چاوەروانيش دەكرێت كێبركێكان لە نێوان سيانى بارسا و ريال گەرم و گورتر بێت ئەويش دواى ئەوەى بنزيما و بەيڵ گەرانەوە بۆ نێو ياريگا لە داين يارياندا توانيان گۆڵ تۆمار بكەن.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...