بە ژمارە… مێژووى روو بەروو بوونەوەكانى كلاسيكۆى ئسپانى..

رۆژى شەمە بەروارى (٢/٤/٢٠١٦) پاڵەوانى وەرزى رابردووى لاليگاى ئسپانى لە نێو ياريگاى كامپ نۆ ميواندارى لە يانەى شاهانە دەكات لە يارى كلاسيكۆى زەوى, لە چوارچێوەى هەفتەى ٣١ى خولى پلەيەكى ئسپانيا, بۆ ئەو مەبەستەش كوردسپۆرت چەند ژمارە و ئامارێكى مێژوويى رووبەروو بوونەوەكانى ئەو دوو يانەيە دەخەينە روو بۆتان.

  • يەكەم يارى كلاسيكۆى ئسپانى لە نێوان بارشەلۆنە و رياڵ مەدريد لە ساڵى ١٩٠٢ لە نێو ياريگاى كاستيانا لە جامى كوروناسيۆن ئەنجامدرا و بە سەركەوتنى بارشەلۆنە كۆتايى هات بە ئەنجامى ٣-١, ئەوكات شا ئەلفۆنسۆى سيازدەيەم لەسەر دەسەلات بوو.
  • ياريەكانى كلاسيكۆ يەكێكە لەو ياريانەى كە زۆرترين جار دووبارە بوەتەوە كە هەردوو يانە ٢٣١ ياريان ئەنجامداوە كە ١٧١ياريان لە ليگا بوە و ٣٤ ياريان لە جامى شاى ئسپانيا بوە و ٨ ياريان لە خولى يانە پالەوانەكانى ئەوروپا و ٢ ياريان لە جامى سوپەرى ئسپانيا بوە و ٦ يارى تريان جامى خولەكان بوە.
  • مانولو سانچێز ياريزانى پێشووى يانەى رياڵ مەدريد تاكە ياريزانە كە زۆرترين يارى لە كلاسيكۆدا ئەنجام دابێت كە ٤٢ ياريە.
  • ليۆنێل ميسى ئەرحەنتينى ١٤ گۆڵى تۆمار كردوە و يەكسانە لەگەل گۆلكارى مێژوويى كلاسيكۆ (ئەلفرێدۆ ديستيفانۆ) ئەستێرەى پێشووى رياڵ مەدريد.
نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.