Home / عێراق / ڤيديۆ و زانيارى لەسەر ياريەكە, عێراق ٢-٢ تايلەند..

ڤيديۆ و زانيارى لەسەر ياريەكە, عێراق ٢-٢ تايلەند..

كاتژمێر ٥ى ئێوارەى ئەمرۆ پێنج شەمە هەڵبژاردەى عێراق لە نێو ياريگاى (ستادپاس)ى ئێران رووبەرووى يانەى تايلەند بوويەوە لە چوارچێوەى ياريەكانى پاڵاوتنى جامى جيهانى ٢٠١٨ى رووسيا, ياريەكە بە يەكسان بوون كۆتايى هات.

كورانى بلاد رافيدەين كە بە مەبەستى بردنەوە چوونە نێو ياريگا هەولێكى زۆرياندا بۆ ئەوەى گۆڵ تۆمار بكەن بەڵام نەيانتوانى لە گێمى يەكەم گۆڵ تۆمار بكەن و سەرئەنجام هەلبژاردەى تايلەند توانى لە رێگاى ياريزان (مانگۆل تۆساكاى) لە خولەكى ٣٩ گۆڵى پێشكەوتن تۆمار بكات و گێمى يەكەميش بەو تاكە گۆڵە كۆتايى هات.

لە گێمى دووەمدا كۆرانى نيشتمانى خوێناوى گەرانەوە كەشوهەواى ياريەكە و توانيان لە خولەكى ٦٧ لە رێگاى ياريزان مەهدى كامل ئەنجامى ياريەكە يەكسان كەنەوە.

خۆشيەكانى ياريزانانى هەلبژاردەى عێراق تا خولەكى ٨٦ بوو دواتر ياريزانى تايلەندى (ئيديساك گراتۆن) توانى گۆلى دووەم تۆماربكات و بەم شێوەيە هاندەرانى عێراقى كە ئامادەى ياريەكە بوون بێدەنگ بوون, بەلام دواى چەند خولەكێك و لە دوا ساتەكان عەلى عەدنان توانى ئەنجامەكە لە شكستەوە بگۆرێت بۆ يەكسان بوون.

بەم يەكسان بوونەش هەلبژاردەى عێراق كۆى خاڵەكانى بەرزكردەوە بۆ ٩ نۆ خاڵ و هەلبژاردەى تايلەند خاڵەكانى بووبە ١٤ خاڵ, لە حاڵێكدا ئەگەر هەلبژاردەى عێراق لە هەلبژاردەى ڤێتنام بباتەوە ئەوا ئەمەلى هەيە وەك باشترين دووەمى كۆمەلەكان سەربكەوێت.

ڤيديۆى گۆلەكانى ياريەمە:-

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

عێراق به‌ گۆڵبارانه‌وه‌ ده‌ركرا لە مۆندیالی تازەپێگەیشتووەکان!

هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ شكستێكى گه‌وره‌ ماڵئاوایى له‌ مۆندیالى تازه‌پێگه‌یشتوان کرد. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ قۆناخى ...