Home / ئنگليز / يۆرگن كلۆپ داهاتوو خۆى يەكلايى كردەوە..!!

يۆرگن كلۆپ داهاتوو خۆى يەكلايى كردەوە..!!

بەيانى ئەمرۆ هەينى بە شێوەيەكى فەرمى يانەى ليڤەرپوولى ئنگليزى لە سايتى فەرمى خۆيەوە درێژكردنەوەى بۆندى راهێنەرى يانەكەى ئاشكرا كرد لە پێناو سەرپەرشتى كردنى يانەكە و چنينەوەى نازناوەكان.

 

يۆرگن كلۆپى ئەڵمانى دواى ئەوەى لە چەند مانگى رابردوو پەيوەندى بە يانەى ليڤەرپوولى ئنگليزيەوە كرد و بوە جێگرەوەى بريندان رۆجەرز گرێبەستێكى بۆ ماوەى چوار ساڵ واژۆ كرد, بەڵام بەرەبەيانى ئەمرۆ هەينى لەگەڵ يانەكەدا هەستان بە نوێكردنەوەى گرێبەستەكە و واژۆ كردنى تا وەرزى ٢٠٢٢.

ليڤەرپوول گرێبەستى هەريەكە لە ياريدەدەرەكانى يۆرگن كلۆپ (زيلكۆ بوفاچ و پيتەر كرافيتز)ى نوێكردەوە تا هەما بەروار, ئەمەش لە پێناو بتەوكردنى دەستەى سەرپەرشتيارانى يانەكە.

كلۆپ لە يەكەم لێدوانى دواى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى لەگەل ليڤەرپول رايگەياند: “ئەستەمە بە وشە لەگەڵ هاورێيانم (زيلكۆ و پيتەر) بتوانين وەسفى ئەو خۆشيە بكەين كە هەستى پێدەكەين, چونكە هێشتا لەسەرەتاى كاروانەكەمانين, بەڵام دەتوانين هەست بە تايبەتمەندى ئەم جێگا خۆشە بكەين, ئەم گرێبەستە بەرپرسياريەتيەكى گەورەيە لەسەر شانمان و پێويستە ئەوەى لە تواناماندا هەيە لە پێناو باشتر كردنى يانەكە ئەنجامى بدەين, كارێكى وابكەين كە هاندەران شانازيمان پێوە بكەن و دلخۆش بن”.

كلۆپ توانى ليڤەرپوول بگەيەنێتە يارى كۆتايى جامى يەكێتى ئنگلتەرا كە بەرامبەر بە مانچستەر سيتى دوو چارى شكست بوويەوە, هەروەها ليڤەرپوولى گەياندە كۆتايى يۆرۆليگ بەلام بەرامبەر بە ئشبيليە دوچارى شكست بوويەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*