سەرۆكى ئەرجەنتين هەواڵىێكى خۆشى سەبارەت بەگەڕانەوەى ميسى ڕاگەياند

ماوريسيۆ ماكرى سەرۆكى وڵاتى ئەرجەنتين ڕايگەياند كە ليۆنيل ميسى پاشگەز دەبێتەوە لە بڕيارى وازهێنانى لە يارى نێودەوڵەتى و جارێكى ديكە درێسى هەڵبژاردەى تانگۆ دەپۆشێتەوە.

ماوريسيۆى سەرۆك لە لێدوانێكيدا  بۆ تەلەفزيۆنى ESPN گوتى ” لەگەڵ ليۆ بەتەلەفۆن قسەم كردووەو دڵنيام ئەو دەگەڕێتەوە” وەهەروەها ئەوەشى وت كە ئێستا “ليۆ باشترينى جيهانە”

ليۆ ميسى ئەستێرەى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين و يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى پاش شكستى هەڵبژاردەكەى لە يارى كۆتاى كوبا ئەمريكاى سەدە بەرامبەر هەڵبژاردەى شيلى بڕيارى وازهێنانى لە يارى نێو دەوڵەتى ڕاگەياند و لە پاش ئەو بڕيارەش ناڕەزايەكى زۆر لە لايەن هاندەرانى ئەو ياريزانەوە دەربڕا تا كار گەشتە ئەوەى لە ئەرجەنتين خۆپيشان بكرێت بۆ پاشگەز بونەوە لەو بڕيارە.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟