Home / جيهان / لە كۆتاييدا ماتێرازى راستيەكانى ئاشكرا كرد..
زەيدان

لە كۆتاييدا ماتێرازى راستيەكانى ئاشكرا كرد..

دواى تێپەربوونى زياتر لە ١٠ سال بەسەر پاڵەوانێتى مۆنديالى ٢٠٠٦ و ئەو رووداوەى كە لە يارى كۆتايى ئەو پاڵەوانێتيەدا روويدا ئەمرۆ رۆژنامەى ليكيپى فەرەنسى جارێكى تر پەردەى لەسەر رووداوەكەى نێوان ماتێراز و زينەدين زەيدان هەلمالى.

لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى ليكيپى فەرەنسى ماركۆ ماتێرازى رايگەياند: “دەمەوێت كتێبێك چاپ بكەم لەسەر ئەوەى چى روويداوە لە  لە مۆندياڵى ٢٠٠٦ چونكە هەموان ئەو داوايەم لێدەكەن, ئەوەى كە وتم شێتانە بوو بەڵام شايانى ئەو وەڵامە نەبوو كە روويدا, لە ناپۆلى و رۆما و تۆرينيۆ و تەنانەت لە پاريسيش دەتوانيت گوێت لە زۆر لەوە خراپتريش ببێت”.

ماركۆ ماتێرازى بەرگريكارى پێشووى هەلبژاردەى ئيتاليا وتيشى: “من لەسەر خوشكەكەى قسەم كرد نەك دايكى كە لە چەند دەزگايەكى گەورەى راگەياندنەوە باسكرا, كاتێك من ١٥ سال بووم دايكم كۆچى دوايى كردوە, هەربۆيە قسەم بەدايكى نەوتەوە و سوكايەتى بە دايكى هيچ كەسێك ناكەم”.

ئاماژەى بۆ ئەوە كرد: “نازانم هۆكارى چيە كە راگەياندنەكان ئەم كێشەيەيان بۆ ئەوەندە گەورە كرد, ئەوەى لە بيرمە لەسەر مۆنديالى ٢٠٠٦ كە بووين بە پالەوانى جيهان, زۆرجار پێم دەوترێت بۆ وەلامى ئەو كەللەيەت نەدايەوە, كە ئەمەش زۆر بێزارم دەكات چونكە من لێمدرا, من وەك خۆم هيچ رقێكم لەدڵدانيە وە هەرگيز هيچ شتێكى لەو شێوەيەش نابێت”.

جێى ئاماژەيە كە كاپيتانى هەڵبژاردەى پێشووى فەرەنسا لە مۆنديالى ٢٠٠٦ لە رووداوێكى مێژوويدا كاردانەوەيەكى زۆر گەورەى بەرامبەر بە ماركۆ ماتێرازى بەرگريكارى هەلبژاردەى ئيتاليا هەبوو, ئەويش دواى ئەوەى كە ماتێرازى وشەى نەشياوى بە دايك و خوشكى زەيدان وتبوو زەيدان بە كەللە و زۆر بەهێز لە سنگى ماتێرازيدا, دواتر لەلايەن ناوبژيوانەوە زينەدين زەيدانى ئەستێرەى فەرەنسى لە خولەكى ١١٠ بەكارتى سور كرايە دەرەوە و هەلبژاردەى ئيتاليا بە لێدانى يەكلا كەرەوە بە ئەنجامى (٥-٣) توانى ياريەكە بباتەوە و ببێتە پاڵەوانى مۆنديالى ٢٠٠٦.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*