دادگاكانى ئيسپانيا ميسى نزيك دەكەنەوە لە جێهێشتنى بەرشەلۆنە

ڕۆژنامەى (زەصەن)ى بەريتانى بڵاوى كردوەتەوە كە بەيانى ئەمڕۆ باوكى ميسى كەدەكاتە بەڕێوەبەرى كارەكانى ئەو ياريزانە لەگەڵ ڕۆمان ئابرامۆڤيچى سەرۆكى يانەى چێڵسى كۆبوەتەوە،بەگوێرەى هەمان سەرچاوە كە ئاماژەى پێ كردووە هۆكارى ئەم كۆبوونەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە باوكى ميسى بێزار بووە لەو كێشانەى كە لە چەن ڕۆژى ڕابردوودا دادگاكانى وڵاتى ئيسپانيا ڕوووبەڕوى كوڕەكەيان كردوەتەوە هەروەها سزاى زيندانى بۆ ميسى و باوكى بۆ ماوەى ٢١ مانگ بەهۆى نەدانى باجەوە كەئەمەش باوكى ئەو ياريزانەى بێزار كردووەو بير لەوە دەكاتەوە كوڕەكەى بگوازێتەوە بۆ خولى پريمەرليگ كە لە ئێستادا يانەى چێڵسى ئامادەى دەربڕيوە بۆ كڕينى ئەو ئەستێرەيە.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟