Home / جيهان / فيگۆ : ئێستا كاتى كردنەوەى گرێکوێرەى فەرەنسايە

فيگۆ : ئێستا كاتى كردنەوەى گرێکوێرەى فەرەنسايە

لويس فيگۆى ئەستێرەى پێشوى هەڵبژاردەى پرتوگال ڕايگەياند كە هەڵبژاردەى وڵاتەكەى  لە توانايدا هەيە لە يارى كۆتاى يۆرۆ لە هەڵبژاردەى فەرەنسا بباتەوەو ئەو گرێکوێرەى كە هەڵبژاردەى پرتوگال لە پاڵەوانيەتيەكاندا بەرامبەر هەڵبژاردەى فەرەنسا هەيەتى بيكاتەوە.

پێش ڕووبەڕوبونەوەى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى لەگەڵ هەڵبژاردەى فەرەنسا لەيارى كۆتاى ئەمڕۆى يۆرۆى ٢٠١٦ لويس فيگۆى پرتوگالى لە لێدوانێكيدا وتى “بەڵێ مێژووى پرتوگال لە گەڵ فەرەنسا ئەوەيە كە ئەو هەڵبژاردەيە بووەتە گرێكوێرەى بەتايبەت كە ئەو هەڵبژاردەيە ١٢ ساڵە لەسەر خاكى خۆى نەدۆڕاوە لە پاڵەوانيەتيەكان، ئەستێرەكەى پێشوى پرتوگال دووپاتى كردەوە كە ياريزانانى هەڵبژاردەكەى وڵاتەكەى لە ئێستادا تينوى بردنەوەى نازناون”

فيگۆ كۆتاى قسەكانيشى بەوە هێناو وتى “بڕواى تەواوم بە فيرناندۆ سانتۆسى ڕاهێنەر هەيە چونكە ئەو پەيوەنديەكى باشى لەگەڵ ياريزانان هەيە ئەمە جياواز لەوەى پەيوەنديەكى خۆشەويستى واى دروستكردوە كە هەموويان پەرۆشى بردنەوەى دەسكەوتن”

شايەنى باسە هەڵبژاردەى فەرەنسا لە يۆرۆى ٢٠٠٠ لەيارى پێش كۆتاى توانى لە هەڵبژاردەى پرتوگال بباتەوە وەهەروەها لە مۆنديالى ٢٠٠٦ لە نيوەى كۆتايدا جارێكى تر كەڵەشێرەكانى ئيسپانيا بەرازيلى ئەوروپايان توشى شكست كرد لە ٢٤ يارى ڕابردووى نێوان هەردوو هەڵبژاردە هەڵبژاردەى فەرەنسا توانيويەتى ١٨ بردنەوە بەرامبەر پرتوگاليەكان بەدەست بێنێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*