Home / جيهان / گريزمان نهێنى ئاهەنگە سەير و سەمەرەكەى كاتى گۆڵ تۆماركردنى ئاشكرا دەكات..

گريزمان نهێنى ئاهەنگە سەير و سەمەرەكەى كاتى گۆڵ تۆماركردنى ئاشكرا دەكات..

ئەستێرەى لاوى فەرەنسى ئەنتوان گريزمان لە يۆرۆى ٢٠١٦ خاوەنى شەش و پێشەنگى گۆڵكارانى ئەو پاڵەوانێتيەى گرتوە.

گريزمان لە قۆناغى نيوەى كۆتايى يۆرۆى ٢٠١٦ بەرامبەر بە هەلبژاردەى ئەلمانيا توانى بە دوو گۆڵ تۆرى گۆڵى مانوێل نوێر بهەژێنێت و لەكاتى تۆماركردنى گۆڵەكانيش بە شێوازێكى نوێ و سەير ئاهەنگى دەگێرا كە دواتر ئەو نمايشەى بوە جێگاى دەنگدانەوەى لە راگەياندن وەرزشيەكانى ئەوروپا و جيهان.

 

جۆرى ئاهەنگەكەى بە شێوەيەكە كە (رادەكات و دواتر دەوەستێت و دەست بە سەما دەكات بە شێوەيەك كە واهەستدەكەيت مۆبايلێك بەدەستيەتى و قسە دەكات), ئەمەش بەلاى هەموانەوە وا لێكدەدرايەوە كە گريزمان لاسايى هەريەكە لە رۆناڵدينيۆ و تێرى هێنرى كردبێتەوە, بەلام ئەستێرەكەى فەرەنسا بەدەنگهات و رەتيكردەوە.

گريزمان لە تۆرى كۆمەڵايەتى تويتەر رايگەياند: “كاتێك گۆلم بۆ ئەتلەتيكۆمەدريد تۆمار دەكرد هەمان ئەم جۆرە ئاهەنگەم ئەنجامدەدا, پێويست بوو لە بەرامبەر هەڵبژاردەى ئەلبانيا كاتێك گۆڵ تۆمار بكەم ئەنجامى بدەمەوە بەلام بەداخەوە بيرم چوو”.

وتيشى: “ئەم جۆرە جوولەيە پێشكەش دەكەم گۆرانى (هۆتلاين بلينگ)ى هونەرمەند و راپەرى كەنەدى (دريك).

پێدەچێت گريزمان يەكێك بێت لەو ياريزانانەى كە دەستنيچان دەكرێت بۆ بردنەوەى تۆپى ئاڵتوونى چونكە توانيويەتى بە شەش گۆڵ پێشەنگى گۆڵكارانى يۆرۆى ٢٠١٦ بگرێت و بە جياوازى ٣سێ گۆل لە پێش كريستيانۆ رۆنالدۆى باشترين ياريزانى جيهانەوەبێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*