Home / جيهان / چەندين ئامار و ژمارەى ناوازى نێوان (فەرنسا – پرتوگال)..
گريزمان و رۆناڵدۆ

چەندين ئامار و ژمارەى ناوازى نێوان (فەرنسا – پرتوگال)..

بريار وايە كاتژمێر ١٠ى ئەم شەو لە نێو ياريگاى نێودەوڵەتى فەرەنسا (ستاد دى فرانس) بە ئامادەبوونى زياتر لە ٨٠ هەزار هاندەر يارى كۆتايى جامى وڵاتانى ئەوروپا لە نێوان (پرتوگال – فەرەنسا) بە ناوبژيوانى مارك كلاتينبێرگى ئنگليزى بەرێ,ە بچێت.

 

هەلبژاردەى فەرەنسا هەول دەدات بۆ جارى سێيەم ببێتە پالەوانى يۆرۆ بە سوود وەرگرتن لە خاك و هاندەرانى, لە بەرامبەريشدا هەلبژاردەى پرتوگال دەيەوێت بە رابەرايەتى كريستيانۆ رۆناڵدۆى هێرشبەرى رياڵ مەدريد ئسپانى و باشترين ياريزانى جيهان بۆ يەكەمجار لە مێژووى خۆى ببێتە پاڵەوانى يۆرۆ.

لێرەشدا چەندين ئامار و ژمارەى ناوازەتان لەسەر يارى كۆتايى يۆرۆى ٢٠١٦ بۆ ئاشكرا دەكەين:-

  • ياريەكەى ئەم شەو چوارەم يارى نێوان (فەرەنسا و پرتوگال) دەبێت لە پاڵەوانێتيە گەورەكاندا, فەرەنسا لە ٣ سێ يارى پێشوودا براوە بوە ئەويش لە (يۆرى ١٩٨٤, يۆرۆى ٢٠٠٠, مۆنديالى ٢٠٠٦).
  • هەلبژاردەى فەرەنسا لە دواى ١٠ يارى بەرامبەر پرتوگال براوە بوە, ئەمەش باشترين زنجيرە سەركەوتنە دواى ئەوەى كە ١٣ بردنەوەى بەرامبەر بە لۆكسەمبۆرگ هەيە.
  • دواين بردنەوەى هەڵبژاردەى پرتوگال دەگەرێتەوە بۆ مانگى چوارى سالى ١٩٧٥ كە لە ياريەكى دۆستانەدا پرتوگال توانى ياريەكە بە دوو گۆڵى بێبەرامبەر بباتەوە.
  • بەم ياريە پێنجەم ياريە كە فەرنسا لە يارى كۆتايى ياريدەكات, توانيويەتى سێ ياريان براوەبێت لە (يۆرۆى ١٩٨٤, يۆرۆى ٢٠٠٠, مۆنديالى ١٩٩٨) بەڵام لە مۆنديالى ٢٠٠٦ بەرامبەر ئيتاليا دووچارى شكست بوويەوە.
  • لە دواين چوار يارى پرتوگال بەرامبەر بە فەرەنسا تەنها يەك گۆڵى كردوە ئەويش لە رچگاى لێدانى سزا لە رێگاى هێرشبەر ريكاردۆ كواريزما لە مانگى ١٠ى ساڵى ٢٠١٤.
  • فەرەنسا هەلێكى باشى لەبەردەستە تا بتوانێت ژمارەيەكى نوێ بەناوى كەڵەشێرەكانەوە لە مێژووى تۆپى پێ بنوسێتەوە, ئەويش دواى ئەوەى لە نێو خاكى ولاتەكەى لە يۆرۆى ١٩٨٤ و مۆنديالى ١٩٩٨ براوە بوو وە ئەگەر يۆرۆى ٢٠١٦ بباتەوە دەبێتە تاكە هەلبژاردە كە توانيويەتى سێ جار لەدواى يەك لە نێو خاكى خۆيى يارى كۆتايى بباتەوە و ببێتە پاڵەوان.
  • ئەم ياريە بە دووەم گەورەترين يارى كۆتايى دادەنرێت بۆ هەلبژاردەى پرتوگال ئەويش دواى ئەوەى لە يۆرۆى ٢٠٠٤ گەيشتە يارى كۆتايى بەلام بەرامبەر بە يۆنان بە (١-٠) دووچارى شكست هات, وە ئەمەش يەكەم يارى كۆتاى پرتوگال دەبێت لە دەرەوەى خاكى خۆى.
  • هەلبژاردەى فەرەنسا لە دوايى ١٨ يارى كە لە نێو خاكى وڵاتەكەى ئەنجاميداوە دووچارى شكست نەبوەتەوە, ١٦ بردنەوە و ٢ يەكسانبوونى تۆماركردوە, دواين شكستى دەگەرێتەوە بۆ ساڵى ١٩٦٠ لە يارى دەستپێكى جامى وڵاتانى ئەوروپا بەرامبەر چيكۆسلۆڤاكيا بە ئەنجامى (٢-٠).
  • جگە لە پرتوگال, هەڵبژاردەى تر هەيە كە توانيويەتى لە قۆناغى كۆمەڵەكان بە سێيەم سەركەوێت و بگاتە يارى كۆتايى, ئەويش هەريەكە لە ئەرجەنتين لە مۆنديالى ١٩٩٠, ئيتاليا لە مۆنديالى ١٩٩٤, وە هيچ كاميان نەيانتوانى يارى كۆتايى ببەنەوە.
  • تەنها هەڵبژاردەكانى ئەڵمانيا و ئسپانيا لە يۆرۆ خاوەنى ٣ سێ نازناون و زياتر لە فەرەنسا كە خاوەنى ٢ دوو نازناوە.
  • پرتوگال تاكە هەلبژارەيەكە كە زۆرترين يارى لە مێژووى يۆرۆ ئەنجامدابێت بەبێ ئەوەى ببێتە پاڵەوان ٣٤ يارى ئەنجامداوە.
  • فەرەنسا تا ئەم ساتە زۆرترين گۆڵى لە يۆرۆى ٢٠١٦ كردوە ١٣ گۆل لە شەش يارى, بۆ زانياريتان لە دواى يۆرۆى ٢٠٠٠وە لە پاڵەوانێتيە گەورەكانى تردا نەيتوانيوە ١٣ گۆڵ تۆماربكات.
  • پرتوگال بەراهێنەرايەتى (فرناندۆ سانتۆس) ١٣ سيازدە ياريە دووچارى شكست نەبوەتەوە, كە ٣ سێ بردنەوە و ٣سێ يەكسان بوونە, هەروەها لە كۆى نۆ يارياندا تەنها يەك گۆڵى لێكرابوو.
  • لە پاڵەولنێتيە گەروەكاندا پرتوگال لە دواين ١٣ يارى خۆيدا تەنها يەك جار دووچارى شكست بوەتەوە, ئەويش لە قۆناغى كۆمەڵەكان لە مۆنديالى ٢٠١٤ بەرامبەر ئەڵمانيا.
  • لەو ياريگايەى ئەم شەو يارى كۆتايى تێدا دەكرێت, فەرەنسا تا ئێستا لە پاڵەوانيەتيەكاندا تێيدا نەدۆراوە (٥ بردنەوە و ١ يەكسانبوو لە مۆنديالى ١٩٩٨ و يۆرۆى ٢٠١٦), هەروەها لە سێ يارياندا ١١ گۆڵى لەم ياريگايەدا تۆماركردوە لە ساڵى ٢٠٠٦.
  • پرتوگال لە نيو ياريگاكەى ئەم شەو (ستاد دى فرانس) دوو يارى دووچارى شكست بوەتەوە, هەردوو ياريەكەش بەرامبەر بە فەرەنسا بوە بە (٤-٠ سالى ٢٠٠١, ٢-١ لە ساڵى ٢٠١٤).
  • پرتوگال ماوەى ٣٤ ياريە نەيتوانيوە هيچ گۆڵێك لە رێگاى لێدانى سزاوە تۆمار بكات لە كاتى ئاسايى و زيادكراوى ياريدا لە كۆى شەش سزا كە بۆى هەژمار كراوە.
  • فەرەنسا لە كۆى شەش لێدانى سزا كە بۆ هەژمار كراوە توانيويەتى لە سێ لێدانيان گۆڵ تۆمار بكات.
  • پرتوگال توانيويەتى لە كۆى چوار يارى كە گەيشتوەتە دۆخى لێدانى يەكلا كەرەوە سێ يارى براوە بێت بەرێژەى (٧٥%) دێت و لە دواى ئەلمانياوە دێت كە توانيويەتى لە كۆى ٧ شەش ياريان بباتەوە و بەرێژەى (٨٦%) دێت.
  • لە دواين سێ ياريى كۆتايى جامى ولاتانى ئەوروپا لە رابردوودا ئەو هەلبژاردەيەى كە توانيويەتى سەرەتا گۆڵ بكات بوە بە پاڵەوانى يۆرۆ.
  • رۆنالدۆ توانى ژمارەكەى پلاتينى فەرەنسى بگرێتەوە كە خاوەنى ٩ گۆڵ لە يۆرۆ, بەلام هەرگيز نەيتوانيوە لە گۆل لە فەرەنسا تۆمار بكات, ئەويش دواى ئەوەى كە ٢٣٤ خولەك بەرامبەر فەرەنسا ياريكردوە.
  • گريزمان بە بەشداريكردن لە ٨ گۆڵ كە ٦ گۆڵ و ٢ ئەسيست, هەلێكى باشى لەبەردەستە تا بتوانێت ببێتە سێيەم گۆڵكارى فەرەنسا لە پالەوانێتيە گەورەكاندا لە داوى هەريەكە لە (گۆستن فۆنتين لە مۆنديالى ١٩٥٨) و (ميشێل پلاتينى يۆرۆى ١٩٨٤).
  • رۆناڵدۆى پرتوگالى لە كۆى ٣٤ لێدانى راستەوخۆ لە پاڵەوانێتيە گەورەكاندا (مۆنديال + يۆرۆ) نەيتوانيوە هيچ گۆلێك تۆمار بكات, وە ئەو ٩ گۆڵەى تۆماريكردوە لە يۆرۆ لە ناوچەى سزا بوە.
  • گريزمان لە دواى پلاتينى (٩ گۆڵ لە يۆرۆى ١٩٨٤) دووەم ياريزانە توانيويەتى لە يەك پاڵەوانێتى يۆرۆ شەش گۆل تۆماربكات.
  • لەكۆى ئەو ١٣ گۆلەى فەرەنسا تۆماريكردوە لە يۆرۆى ٢٠١٦, (٦ گۆڵ گريزمان) و (٣ گۆڵ ئۆليڤيە جيرۆ) و (٣ گۆل ديميترى پايت) تۆماريانكردوە.
  • ئەگەرى هەيە ديديە ديشامپى راهێنەرى ئێستاى فەرەنسا ببێتە كەسى دووەم كە وەك ياريزان و راهێنەر جامى ولاتانى ئەوروپا بەرز بكاتەوە, لە دواى (بيرتى فۆگتس) كە وەك ياريزان لە سالى ١٩٧٢ و وەك راهێنەر لە سالى ١٩٩٦ بوە پاڵەوانى يۆرۆ.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*