Home / جيهان / چەند ئامار و ژمارەيەك لە سەر يارى كۆتايى يۆرۆى ٢٠١٦

چەند ئامار و ژمارەيەك لە سەر يارى كۆتايى يۆرۆى ٢٠١٦

پرتوگال توانى لە نێو خاك و وڵاتى فەرەنسا و لە سەر حسابى كەڵەشێرەكان و بە گۆڵێكى ئيدێر يارى كۆتايى يۆرۆى ٢٠١٦ بباتەوە و بۆ يەكەمجار لە مێژووى خۆيدا ببێتە پاڵەوان.

يارى كۆتايى يۆرۆ لە نێو ياريگاى سان دۆنى ئەنجامدرا و پرتوگالى ناسراو بە بەرازيلى ئەوروپا لە خولەكى ١٠٩ گۆڵى سەركەوتنيان تۆماركرد, بەو بردنەوەيەش ئێمە لێرەدا چەندين خال و ئامارى ناوازەتان بۆ دەخەينە روو كە ئەمانەن:-

  • ئيدێر خاوەنى تاكە گۆڵى يارى كۆتايى يۆرۆى ٢٠١٦ كە پرتوگالى كرد بە پالەوان ٣ سێ گۆڵى تۆماركردوە لە ٢٨ يارى لەگەل پرتوگا.
  • گريزمان دووەم ياريزانە كە لە دواى مايكڵ بالاك لە ٢٠٠٨, يارى كۆتايى چامپيۆنزليگ و يۆرۆ لە يەك ساڵدا لەدەستدەدات.
  • كريستيانۆ رۆنالدۆ و كليپەر پيپى لە ماوەى تەنها ٤٣ رۆژدا توانيان جامى وڵاتانى ئەوروپا و جامى يانەكانى ئەوروپا بەرز بكەنەوە لە ئەم ساڵدا.
  • هەڵبژاردەى پرتوگال بۆ يەكەمجار لە مێژوويدا بوە پاڵەوانى يۆرۆ, هەروەها ١٠ هەم هەڵبژاردەيە كە توانى ئەو نازناوە بەدەستبهێنێت.
  • پرتوگال لە داوى ٣٥ يارى كە ئەنجاميداوە لە يۆرۆ توانى ببێتە پاڵەوانى يۆرۆ, تاكە هەلبژاردەيە كە زۆرترين يارى لە يۆرۆ كردوە.
  • ئەمە شەشەم يارى كۆتايى يۆرۆيە كە دەگاتە كاتى زيادكراو و دوو گێمى زيادكراوى تێدا ئەنجام دەدرێت.
  • دواى ئەوەى كە پرتوگال بوە پاڵەوان, لە ئێستادا هەلبژاردەى ئنگلتەرا تاكە هەڵبژاردەيەيە كە زۆرترين يارى لە يۆرۆ ئەنجام دابێت و نەبووبێتە پالەوان, كە ٣١ ياريە.
  • ئيدێر شەشەم ياريزانە كە بە شێوەى جێگۆركێ چوەتە نێو ياريگا و لە يارى كۆتايى گۆڵى تۆمار كردبێت, لەگەڵ هەريەكە لە (بێرهۆف, ويڵتۆرد, تريزگيە, ماتا, تۆرێس).
  • ريناتۆ سانچێز بوە بچوكترين ياريزانى يۆرۆ كە لە ياريى كۆتايى بەشداريكردێت, كەتەمەنى (١٨ ساڵ و ٣٢٦ رۆژە).
  • پرتوگال توانى ئەو مۆتەكەيە كۆتايى پێ بهێنێت كە ماوەى ١٠ ياريى زياترە نەيتوانى بووى لە فەرەنسا بباتەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*