Home / يۆرۆى ٢٠١٦ / سانتۆس : سەرەڕاى پێكان بەڵام ڕۆناڵدۆ كاريگەرى گەورەى هەبوو لەسەر ياريزانەكان

سانتۆس : سەرەڕاى پێكان بەڵام ڕۆناڵدۆ كاريگەرى گەورەى هەبوو لەسەر ياريزانەكان

فيرناندۆ سانتۆسى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى پرتوگال ستايشى كريستيانۆ ڕۆناڵدۆى كاپتنى هەڵبژاردەكەى دەكات و دەڵێت كە ئەو  نمونەيەكى سەير بوو لە يارمەتيدانى هەڵبژاردەكەى بۆبردنەوەى نازناوى جامى نەتەوەكانى ئەوروپاى ٢٠١٦ى فەرەنسا.

لەپاش ياريەكە سانتۆسى ڕاهێنەر لە لێدوانێكيدا وتى ” كريستيانۆ نمونەيەكى سەير بوو بەبەردەوام هەوڵى دەدا سەرەڕاى ئەوەى توشى پێكان بوو” هەروەها ڕاهێنەرە پرتوگاليەكە ئەوەشى وت ” ڕۆناڵدۆ كاريگەريەكى گەورەى هەبوو لەسەر ياريزانانى هاوڕێى لە ناو ژوورى خۆ گۆڕين و هەروەها لە نێو ياريگاش”
 هەروەها لە كۆتاى قسەكانيشيدا وتى ” هەمووياريزانان يارمەتيدەر بوون هەڵبژاردەى ئێمە شايەنى بردنەوە بوو داهاتوومان زۆر باش دەبێت بەڵام ئێمە ئێستا پيويستمان بەئاهەنگ گێڕان بوو”
شەوى ڕابردوو هەڵبژاردەى پرتوگال توانى بۆيەكەمجار لەمێژووى خۆيدا ببێتە پاڵەوانى جامى نەتەوەكانى ئەوروپا پاش بردنەوەى لە هەڵبژاردەى فەرنساى ميواندار بەگۆڵێكى ئيدير كە لە خولەكى ١٠٩ ى كاتى زياد كراوى ياريەكە تۆمارى كرد،هەرچەندە كريستيانۆ ڕۆناڵدۆى كاپتىن و ئەستێرەى هەڵبژاردەكە لە خولەكى ٢٥ دا بەهۆى پێكانەوە ياريگاى بەجێ هێشت بەڵام لە گێمى دووەم كە هاتە نێو ياريگاوەو لەسەر كورسى يەدەگبوو هەميشە چاوى كامێراكانى لەسەر بوو كە زۆربەى كاتەكان وەكو ڕاهێنەرێك ڕێنمايى بە هاوڕێكانى دەدا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*