Home / جيهان / نوێترين زانيارى لەسەر پێكانەكەى رۆناڵدۆ..
13625270_205483673185876_1800164085_n

نوێترين زانيارى لەسەر پێكانەكەى رۆناڵدۆ..

بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکانی پزیشکەکانی پرتوگال، پێدەچێت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناسراو بە دۆن بەهۆی پێکانەکەی شەوی ڕابردوویەوە لە یاری کۆتایی یۆرۆی فەرەنسادا ماوەی چوار تا پێنج مانگ لە یاریکرن دووربکەوێتەوە.

شەوی ڕابردوو یاری کۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆی ۲۰۱٦دا لەنێوان فەرەنسای میوانداری پاڵەوانێتییەکە و پرتۆگالدا ئەنجام درا و پرتوگال توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر ی یاریزان ئیدێر یانەی ئارسناڵ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بۆجاری یەکەم لە مێژووی خۆیدا ببێتە پاڵەوانی یۆرۆی ٢٠١٦ وخۆی لەنێو پاڵەوانانی یۆرۆدا جێبکاتەوە.

هەر لە سەرەتاکانی گێمی یەکەمی یارییەکدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێرشبەری پرتوگال و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی توشی پێکان هات لە یەکێک لە چوار بەستەرەکانی ئەژنۆی چەپیدا و هەربەهۆیەشەوە لەبەر سەختی پێکانەکەیەوە نەیتوانی یاری بکات و یاریگای بەجێهێشت.

هاوکات بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکانی پزیشکە پرتوگالییەکان، ئەگەری هەیە ڕۆناڵدۆ چوار تا پێنج مانگ پێویستی بە پشوو هەبێت و لە یاریکردن دوور بکەوێتەوە، هەر بۆیە ئەگەر پشکنینە سەرەتاییەکان ڕاستبن ئەوا ڕۆناڵدۆ ناتوانێت لە چەند یارییەکی وەرزی نوێی لالیگای ئیسپانیدا یاری بکات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*