شەوى رابردوو لە يارى كۆتايى يۆرۆى ٢٠١٦ كە لە نێوان هەڵبژاردەى فەرەنسا و پرتوگال لە ياريگاى سانت دۆنى نێودەولەتى بەرێوەچوو, هەڵبژاردەى پرتوگال توانى بە گۆڵێكى (ئيدێر) ياريەكە ببەنەوە و بۆ يەكەمجار لە مێژووى خۆيان ببنە پاڵەوانى يۆرۆ.

شكستى فەرەنسا بەرامبەر بە پرتوگال كاريگەرى زۆرى لەسەر هاندەرانى و هاوڵاتيانى كەڵەشێرەكانى فەرەنسا بەجێهێشت, لە ديمەنێكدا كە لەم ڤيديۆيەدا دەردەكەوێت هاندەرێكى فەرەنسا بەكوڵ دەگيرێت, بەڵام ئەوەى جێگاى سەرسورمان و مشتومرى راگەياندنەكانى جيهانە كە لەلايەن مێرد منداڵێكى پرتوگاليەوە دلخۆشى دەدرێتەوە و هاوخەمى دەكات.

بينەرى ڤيديۆكە بن لێرەوە:

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: