Home / ئەڵمانيا / يەكەم لێدوانى كارلۆ ئەنچيلۆتى وەك راهێنەرى بايەرمونيخ..
13644118_739214982847999_498396893_n

يەكەم لێدوانى كارلۆ ئەنچيلۆتى وەك راهێنەرى بايەرمونيخ..

ئەمرۆ كارلۆ ئەنچيلۆتى ئيتالى و راهێنەرى پێشووى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى بە فەرمى وەك راهێنەرى يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى بە دەزگاكانى راگەياندن ناسێنرا و لە پرێس كۆنفرانسێكدا وەلامى پرسيارەكانى رۆژنامەنوسانى دايەوە.ئەنچيلۆتى

کارلۆ لە یەکەم پرێس کۆنفرانسی وەک ڕاهێنەری بایرن مونشن وتى: “لە هاتنم بۆ ئێرە زۆر دڵخۆشم ، ئەمەوێت بۆ ئەوە سوپاسی بایرن مونشن بکەم و شانازی ئەکەم کە بووم بە ڕاهێنەری باشترین یانەی جیهان, بە دوای گۆڕانکاریدا نیم لێرە ، پێم وایە گواردیۆلای هاوڕێم کارێکی زۆر باشی کردووە لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا ، ئێمە تیپێکی خەیاڵیمان هەیە ، گواردیۆلا بە پەیامێکی جوانەوە لێرەوە ڕۆشت”.

وتيشى: “لە شێواز و تاکتیکی بایرن ئاگادارم ، ئێمە ئەمانەوێت بە شێوازی هێرشبردن یاری بکەین و من پێکهاتەیەکی زۆر باشم لەبەردەستە و لێرە تاکە ئەستێرەیەکمان نیە بە تەنها ڕۆڵی سەرەکی ببینێت لە يانەكەدا بەڵکو هەموو یاریزانەکان پێکەوە ڕۆڵی گەورە دەگێڕن, لە بوونی پێکهاتەیەکی بەهێزی پڕ لە ململانێ زۆر شادمانم”.

كالۆ ئەنچيلۆتى درێژەى بە قسەكانيدا و وتى: “هەست بە فشار ناکەم ، پیشەکەمم خۆشەوێت ، ئەزانم بایرن مێژوویەکی گەورەی هەیە لە بوندسلیگا و چامپیۆنس لیگ و هەموو هەوڵێکی خۆمان ئەخەینەگەڕ، بۆ ئەو مەبەستەش دەمەوێ پەیوەندیەکی باشم لەگەڵ یانەکەدا هەبێت”.13643774_739214999514664_1550171487_n

ئاماژەى بەوەشدا و وتى: “بوندسلیگا خولێکی سەرنج ڕاکێش و پڕ لە ململانێی جیاوازە و من ئەوەم پێ خۆشە ، بۆ ڕاهێنەر پەیوەندی باش لەگەڵ یاریزانەکان گرنگترین بابەتە ، من کۆمەڵێک بۆچون و بیرکردنەوەی خۆم هەیە سەبارەت بە تۆپی پێ و ئەمەوێت بڕوایان پێبێنم سەبارەت بەوە”.

لە كۆتايدا وتى: “ئێمە لەم وەرزەدا خولی یانە پاڵەوانەکان دەکەینە ئامانج ، ناڵێم گەشتن بە چوار گۆشەی زێڕین بە تەنها کافیە بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین کە ئێمە تەنها یانە نین خولی یانە پاڵەوانەکان دەکەینە ئامانج و هەوڵی بۆ دەدەین” .

جێى باسە كە پێشتر كارلۆ ئەنچيلۆتى توانى لەگەل رياڵ مەدريد (جامى يانەكانى ئەوروپا لە وەرزى ٢٠١٣-٢٠١٤ , جامى شاى ئسپانيا ٢٠١٣-٢٠١٤, جامى سوپەرى ئەوروپا ٢٠١٤-٢٠١٥, جامى جيهانى يانەكان ٢٠١٤-٢٠١٥) بەدەست بهێنێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*