Home / يۆرۆى ٢٠١٦ / گريزمان كێ بەشايەنى تۆپى ئاڵتونى دەزانێت؟
d9d1d248-b697-4f84-a329-b9f48f13b71d

گريزمان كێ بەشايەنى تۆپى ئاڵتونى دەزانێت؟

ئەنتۆنيۆ گريزمانى هێرشبەرى هەڵبژاردەى فەرەنساو باشترين ياريزانى يۆرۆى ٢٠١٦ى فەرەنسا پاش شكستى هەڵبژاردەكەى لە يارى كۆتاى يۆرۆى ٢٠١٦ بەرامبەر هەڵبژاردەى پرتوگال بەگۆڵێكى بێ بەرامبەر ستايشى كريستيانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالى دەكات و بەشايستەى تۆپى ئاڵتونى دەزانێت.

لەپاش تەواوبونى ياريەكەش لەوەڵامى پرسيارى يەكێك لە ڕۆژنامەنوسان دەربارەى تۆپى ئاڵتونى گريزمان وتى ” مەسەلەكە يەكلا بووەتەوە بۆ كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ” هێرشبەرە فەرەنسيەكە زياتر قسەى كردو وتى ” كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ لەم ساڵدا دوو جامى گەورەى بەدەست هێناوە كە چامپيۆنزليگ و جامى نەتەوەكانى ئەوروپايە”

ئەنتۆنيۆ گريزمانى هێرشبەرى فەرەنسا بەتۆمار كردنى ٦ گۆڵ بوو بە گۆڵكارى يۆرۆ و ئەمڕۆش بەفەرمى لەلايەن يوفاوە بەباشترين ياريزانى يۆرۆى ٢٠١٦ى فەرەنسا دەست نيشان كرا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*