Home / جيهان / ديكۆ: پرتوگال سەلماندى كە زۆر گەورەترە لە كريستيانۆ رۆناڵدۆ..
CnCJgkzWcAADChy-470x225

ديكۆ: پرتوگال سەلماندى كە زۆر گەورەترە لە كريستيانۆ رۆناڵدۆ..

ديكۆ: پرتوگال سەلماندى كە زۆر گەورەترە لە كريستيانۆ رۆناڵدۆ..

يەكێك لە رۆژنامە ئەڵمانيەكان بلاوى كردەوە كە (ديكۆ)ى ياريزانى پێشووى هێلى ناوەراستى پرتوگال رايگەياندوە پرتوگال سەلماندوويەتى كە لە كريستيانۆ رۆناڵدۆ گەورەترە, ئەم لێدوانەى ديكۆ دواى ئەوە هات كە پرتوگال توانى لە نێو خاكى فەرەنسا بەرامبەر بە هەلبژاردەى ئەو وڵاتە بە ئەنجامى (١-٠) براوە بێت و ببێتە پاڵەوانى يۆرۆى ٢٠١٦.

 

لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى (د.ب.أ)ى ئەڵمانى (ديكۆ)ى ياريزانى پێشووى پۆرۆتۆ و چێڵسى و بارشەلۆنە, كە لە نێو پايتەختى فەرەنسا ئامادەى يارى كۆتايى يۆرۆى ٢٠١ بوو رايگەياند: “هيچ هەلبژاردەيەك يان يانەيەك بە تەنها ناتوانێت پشت بە تەنها ياريزانێك ببەستێت بۆ سەركەوتن, كريستيانۆ رۆنالدۆ يەكێكە لە بارشترين ياريزانەكانى جيهان, بەڵام هەلبژاردەى پرتوگال لە تەنها ياريزانێك زۆر گەورەترە”.

 

ديكۆى تەمەن ٣٨ ساڵ وتيشى: “هەڵژاردەى وڵاتەكەم سەلماندى كە فەريقێكى گەورەن و راهێنەرێكى ناوازە سەرپەرشتيان دەكات و چەندين ياريزانى زۆر باشى تێدايە”.

ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد “ئەمە هيچ پەيوەنديەكى بە رۆناڵدۆوە نيە, چونكە فەريقەكە وەك يەك بوون و ئەويش يەكێكە لە ياريزانانى پرتوگال و شايستەى ئەو سەركەوتنەيە وەك يەكێك لە ياريزانەكانى وڵاتەكەمان, ئەم بردنەوەيە ديمەنى رزگاركردنى وڵاتەكەمان بوو, چونكە پرتوگال زۆرجار لە نازناوەكە نزيك بوە و وا ئێستاش بە ئاواتەكەى گەيشت و دڵى هەموومانى خۆشكرد”.

ديكۆ لە نێوان ساڵانى ٢٠٠٣ تا ٢٠١٠ لەگەل پرتوگال ٧٥ يارى ئەنجامداوە و يەكێك بوە لە و ياريزانانەى كە بەشدار بوە لە شكستى پرتوگال بەرامبەر بە يۆنان لە يارى كۆتايى يۆرۆى ٢٠٠٤.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*