Home / كوردستان / چەند بريار و راسپاردەيەكى نوێ لە يەكێتى تۆپى پێى كوردستانەوە

چەند بريار و راسپاردەيەكى نوێ لە يەكێتى تۆپى پێى كوردستانەوە

ئەمرۆ یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لە بارەگەی خۆی لە هەولێر، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سەرجەم ئەندامانی ئەنجامدا و دوای سەیركردنی راپۆرتی سەرپەرشتیارانی یارییەكانی هەفتەی رابردووی خولەكانی كوردستان، چەند بڕیار و راسپاردەیەكی نوێی راگەیاند:

  • بانگهێشتكردنی وێنەگری وەرزشی (بەیار ئیسماعیل) لەگەڵ یاریدەدەری ناوبژیوان (عومەر قادر) و سەرپەرشتیاری راگەیاندن (قەهار حوسێن)، بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی یەكێتیی تۆپی پێ لە شەممەی داهاتوو 2-4-2016 بۆ كاری پێویست.
  • بەهۆی رووداوەكانی یاریی نێوان هەڵۆ و ئاكرێ لە خولی پلە یەكی كوردستاندا، دوای لێكۆلێنەوە لە رووداوەكانی یارییەكە و دانیشتن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و نوێنەرانی هەردوو یانەی هەڵۆ و ئاكرێ، بڕیاردرا:
  • ئەنجامدانی یارییەكانی داهاتووی یانەی هەڵۆ لە یاریگەی خۆی لە بلێ بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر تا كۆتایی وەرزی 2015-2016.
  • غەرامەكردنی یانەی هەڵۆ بە بڕی 300000 سێسەد هەزار دینار، بەهۆی كۆنتڕۆڵنەكردنی جەماوەرەكەیان كە لە گیانی بەرزی وەرزشی دەرچوون.
  • راگرتنی یاریزانی یانەی ئاكرێ (شەعبان مەحموود – ژمارە 10) تاكو كۆتایی ئەم وەرزە 2015-2016، بەهۆی هەڵسوكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی بەرامبەر جەماوەری یانەی هەڵۆ.
  • غەرامەكردنی یاریزانی ناوبراو بە بڕی 150000 سەدوپەنجا هەزار دینار.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...