Home / وڵاتانى تر / لە ڕەققە، پاداشتی وەرزشەوانان سەربڕینە
a67d0d50-9903-40f9-a281-ac80c52ab467_16x9_600x338

لە ڕەققە، پاداشتی وەرزشەوانان سەربڕینە

ڕێكخراوى تيرۆرستى داعش ٤ ياريزانى تۆپى پێى لە سێدارەدا لە شارى ڕەققەى سوريا،پاش ئەوەى لە ماوەى پێشودا ڕايانگەياندبوو كە هاندان و يارى تۆپى پێ حەرامە.

ڕۆژنامەى “الرقة تذبح بصمت” لە ژمارەيى ئەمڕۆيدا بڵاوى كردەوە كەڕێكخراوى تيرۆرستى داعش چوارياريزانى لە شارى ڕەققە سێدارە داوە كە لە تيپى لاوانى شارى ڕەققە ياريان كردووە هەروەها ڕۆژنامەكە ناوى ئەو چوار ياريزانەى بڵاو كردەتەوە كە داعش لە سێدارەى داون كە ئەوانيش هەريەك لە لە(ئوسامە ئەبو كۆيت ، ئحسان شيوخ ، نهاد حسين ، ئەحمەد حسن)

ڕێكخراوى تيرۆرستى داعش لە كاتى داگيركردنى شارى ڕەققەى سورياوە كە بۆماوەى سێ ساڵە هەموو جۆرە وەرزشێك و يارى تۆپى پێى لەو شارە قەدەغە كردووە.

13baeb31-cd11-4351-aa5e-97a5e217dae1 30d62a3b-e717-444d-9df7-7154e787a418

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*