Home / جيهان / سێ باشترین یاریزانی لاوی یۆرۆی ۲۰۱٦ ..
13626598_1180986301954214_2679639724460414608_n

سێ باشترین یاریزانی لاوی یۆرۆی ۲۰۱٦ ..

دواى ئەوەى لە يارى كۆتايى يۆرۆى ٢٠١٦ هەردوو هەلبژاردەى فەرەنساى ميواندارى پاڵەوانێتيەكە و پرتوگال لە نێو ياريگاى سانت دۆنى رووبەرووى يەك بوونەوە و پرتوگاليەكان بە گۆڵێكى ياريزان ئيدێر توانيان ببنە پاڵەوان و بۆ يەكەمجار لە مێژووى خۆياندا ئەو جامە بەرز بكەنەوە, دوێنى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا سێ باشترين ياريزانى پاڵەوانێتيەكەى ئاشكرا كرد.

پێگەى یوفا هەريەكە لە ڕیناتۆ سانچێزی پرتوگالى و كينگسلى كۆمانى فەرەنسى و رافائێل گێرۆرۆى پرتوگالى بە ريزبەند وەك باشترين ناساند.

يوفا ريناتۆ سانچێزى پرتوگالی بە لاوترین یاریزانى مێژوويى دياريكرد كە توانیبێتی بوبێتە پاڵەوانی یۆرۆ و پلەی یەکەمی باشترین لاوی یۆرۆی پێبەخشيوە, هەروەها هەریەک لە کینگسلی کۆمان و ڕافایل گێرێرۆی لە پلەکانی دووەم و سێیەم داناوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*