Home / جيهان / ئارسناڵ جيرۆ و ٥٠ مليۆن يۆرۆى ئامادەكردوە لە پێناو ياريزانێكى ئەرجەنتينى..
جيرۆ

ئارسناڵ جيرۆ و ٥٠ مليۆن يۆرۆى ئامادەكردوە لە پێناو ياريزانێكى ئەرجەنتينى..

رۆژنامەنووسى باوەرپێكراو (دى مارزيۆ) رايگەياندوە كە ئارسناڵ و ئارسن فينگەر بەنيازى سەركێشيەكى گەورەن و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەن هێرشبەرى يانەكەيان بكەنە قوربانى لەو پێناوەدا.

ئەو رۆژنامەنووسە وەرزشيە راشيگەياند كە ئارسن فينگەرى راهێنەر هێندەى نەماوە خەونەكەى بهێنەتەدى و گۆڵكارى وەرزى رابردووى خولى كالچيۆى ئيتالى (گوانزالۆ هيگواين)ى ئەرجەنتينى بهێنێتە نێو پێكهاتەكەى بۆ وەرزى ٢٠١٦-٢٠١٧.

دى مارزيۆ, ئاماژەى بەوەش كردوە كە فينگەر لەگەڵ ئارسناڵ بەمەبەستى رازيكردنى يانەى ناپۆلى ئيتالى لە هەوڵى جێبەجێكردنى سەرشێتيەكن و دەيانەوێت برى ٥٠ مليۆن يۆرۆ و ئۆليڤە جيرۆى پێشكەش بەو يانەيە بكەن بەمەبەستى گواستنەوەى هيگوان بۆ يانەى ئارسنال.

هيگواين وەرزى (٢٠١٥-٢٠١٦) لەگەڵ يانەى ناپۆلى توانى ٣٦ گۆڵ تۆمار بكات و پێشنگى گۆڵكارانى خولى كالچيۆ بەناوى خۆيەوە بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*