Home / ئنگليز / وێستهام نرخى دیمیتری پاێیتى ديارى كرد

وێستهام نرخى دیمیتری پاێیتى ديارى كرد

ئيدارەى يانەى وێستهامى ئينگليزى نرخى دیمیتری پاێیتى ياريزانى هەڵبژاردەى فەرنساى ئاشكرا كرد بۆ هەر يانەيەك كە ئارەزوويان هەيە لە گواستنەوەى هاوينەدا بۆندى لەگەڵ مۆر بكەن.

دەيڤيد سوليڤانى خاوەنى يانەكە لە لێدوانێكيدا بۆ ڕۆژنامەى دەيلى ميرۆرى بەريتانى وتى “پاێيت بۆ فرۆشتن نيە بەڵام هەريانەيەكيش بيەوێ بۆندى لەگەڵ ئيمزا بكات ئەوا نرخى ئەو ياريزانە ١٠٠ مليۆن جونەى ئەستەرلينيە”

سوليڤانى ئەوەشى وت ” پاێيت ياريزانێكى يەكجار بەهرەمەندە و لە ئێستا ئەو باشترين ياريزانە لە جيهاندا لە لێدانە ڕاستەوخۆكاندا”

شايەنى باسە ديمترى پاێيتى ياريزانى هەڵبژاردەى فەرەنساو يانەى وێستهامى ئينگليزى لە جامى نەتەوەكانى ئەوروپا توانى لەگەڵ هەڵبژاردەكەى ئاستێكى باش پێشكەش بكات بەهۆى ئەو ئاستەيوە بوەتە جێى سەرنجى يانە گەورەكانى جيهان.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*