Home / ئسپانيا / سێيەم گرێبەستى يانەى بەرشەلۆنە هێنانى ياريزانێكى پاريسسان جێرمان بوو

سێيەم گرێبەستى يانەى بەرشەلۆنە هێنانى ياريزانێكى پاريسسان جێرمان بوو

يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى ئەمرۆ چوارشەمە لە پێگەى فەرمى خۆى لە ئەنتەرنێت مۆر كردنى بۆندى لەگەڵ بەرگريكارى يانەى پاريسسان جێرمانى فەرەنسى لۆكاس دينى بڵاو كردەوە،يانە كەتەلۆنيەكە ئەوەشى بڵاو كردەتەوە كە ياريزانە تەمەن ٢٢ ساڵە فەرەنسيەكە بۆ ماوەى ٥ وەرزو بە بڕى ١٦,٥ يۆرۆ ڕووى كردوەتە يانەكەيان.

لوکاس دينى وەرزی ڕابردوو بەشێوەيەکی خواستن لە پاريسسان جێرمانەوە رووی کردەوە رۆما و ئاستێكى باشى لەگەڵ ئەو يانە ئيتاليە پێشكەش كرد كەئەمەش واى كرد بەرپرسانى يانەى بەرشەلۆنە بۆندى لەگەڵ مۆر بكەن.

شايەنى باسە لە پاش كڕينى هەريەك لە ياريزانان ئومتيتی و دێنيس سوارێز ئەمە سێيەم ياريزانە كە يانەى بەرشەلۆنە بۆندى لەگەڵ مۆر بكات بۆ بەهێزكردنى پێكهاتەكەى بۆ وەرزى داهاتوو.

lucas-digne-psg-paris-saint-germain-bastia_3117050

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*